سبه‌ی
دوای دیارنه‌مانی هاوڵاتییه‌ك به ناوی عەلی حه‌مه‌د ئیسماعیل له كه‌ركوك، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و بكوژه‌كه‌شی ده‌ستگیركرا و دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا.
دوێنێ هاوڵاتییه‌ك به ناوی عەلی حه‌مه‌د ئیسماعیل دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كوردستانی كه‌ركوك به ئۆتۆمبێلكه‌ی كه‌سێكی گواستووه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی شۆراو له هه‌مان شار، پاشان سۆراغی نه‌ماوه و مۆبایله‌كه‌ی داخراوه.
دواتر كه‌سێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عەلی حه‌مه‌دی بردووه بۆ پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل له كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونیدا و كاتێك زانراوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عەلی حه‌مه‌ده، ئه‌و كه‌سه هه‌ڵاتووه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی عەلی حه‌مه‌د لە خانوویەکی تەواونەکراوی گەڕەکی شۆراوی كه‌ركوكدا دۆزرایەوە. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆمه‌تباری كوشتنی عەلی حه‌مه‌د له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركرا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌مه‌به‌ستی دزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عەلی حه‌مه‌د، ناوبراوی كوشتووه.