سبه‌ی
دوای دووه‌مین هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق و بۆردومانكردنی ده‌وروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی سوریا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگریكردن له دروزه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی سوریاش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌كات.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، "به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی دروزه‌كان، شه‌وی رابردوو چه‌ند ئامانجێكمان له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی سوریا له دیمه‌شق بۆردومانكرد و رێگه‌ناده‌ین هێزه‌كانی سوریا له باشوری دیمه‌شق بڵاوببنه‌وه یان ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی".
سه‌رۆكایه‌تیی سوریا له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و سه‌رباری ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه و ناوبردنی ئیسرائیل به داگیركه‌ر ده‌ڵێت، "ئامانج لێی تێكدانی سه‌قامگیریی وڵات و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئاسایشه و لێدانه له یه‌كێتیی خاكی سوریا و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌ی".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕ له نێوان دروزه‌كانی سوریا و هێزه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعدا سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌یان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون. بۆ پشتیوانیكردنی دروزه‌كان، تا ئێستا ئیسرائیل دوو جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی سوریای بۆردومانكردووه.
سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تیی سوریا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوا له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ره‌و رووی ئیسرائیل بووه‌ستێته‌وه و رێگربێت له هێرش بۆ سه‌ر "وڵاتانی عه‌ره‌بی" و مافی خۆپاراستن و به‌رگری له خۆكردن بدات به "گشت گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، سه‌رۆكایه‌تیی سوریا جه‌ختده‌كاته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و ده‌ڵێت، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێڕه‌وی مقاوه‌مه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه. سوریا سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی خۆی ناكات و به هه‌رچی له توانایدا بێت به‌رگریی له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات".