سبهی
یەکەم حاڵەتی توشبوون به تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا، هاوڵاتییهكه گۆشتفرۆشێكی خهڵكی كۆیهیه و له ههولێر چارهسهر دهكرێت.
سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ ههینی 2ـی ئایاری 2025 رایگهیاند، دوای بوونی ژمارەیەکی زۆری نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی دیکەی عێراق و ژمارەیەک لە حاڵەتەکان لە شاری کەرکوک و بوونی گیانلەدەسدان بەو نەخۆشییه، دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
بهپێی راگهیهندراوی وەزارەتی تەندروستی، توشبووهكه هاوڵاتییەکی شاری (کۆیە)ـیە و تەمەنی (42) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە. لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێبكهن و دهڵێت، "لە کاتی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە. هاوڵاتییانی بەرکەوتووی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن".