واشنتن پۆست: هاوڕابوونی لەگەڵ نەتەنیاهۆ بووەهۆی دەرکردنی واڵتز

#نەتەنیاهۆ#واڵتز#ئەمەریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • ئەو هەواڵەی واشنتن پۆست دوای ئەوە دێت، دوای دوورخستنەوەی واڵتز وا بڵاوکرایەوە کە هۆکاری دەستبەردابوونی مایک واڵتز لە پۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە ماوەکانی رابردوودا، بەهەڵە رۆژنامەنوسێکی زیاد کردبوو بۆ گروپ چاتێک کە تیایدا بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا پلانی هێرشکردنەسەر حوسییەکانی یەمەنییان تاوتوێ کردووە.
Primary Asset

مایک واڵتز

سبەی

بەپێچەوانەی ئەوەی لە ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەپێی هەواڵێکی واشنتن پۆست، هۆکار لەکارلادانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، هاوڕابوونی بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی، هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی مایک واڵتز لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، هاوڕابوونی بووە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران، لەبری ئەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پێیوایە لەئێستادا بژاردەی هێرشی سەربازی گونجاو نییە.

ناکۆکییەکانی واڵتز و ترەمپ ئەوکاتە دەستی پێکردووە، کە لە شوباتی ئەمساڵ، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەردانی کۆشکی سپی کردوو، سەبارەت بە بژاردەکانی بەرنامەی ئەتۆمی و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە. لەو کاتەدا نەتەنیاهۆ جەختی لە هەڵبژاردنی بژاردەی سەربازی کردووەتەوە، هەروەها مایک والتز هاوڕای بووە، دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی واڵتزی بەدڵ نەبووە، بۆیە لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووری خستەوە.

ئەو هەواڵەی واشنتن پۆست دوای ئەوە دێت، دوای دوورخستنەوەی واڵتز وا بڵاوکرایەوە کە هۆکاری دەستبەردابوونی مایک واڵتز لە پۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە ماوەکانی رابردوودا، بەهەڵە رۆژنامەنوسێکی زیاد کردبوو بۆ گروپ چاتێک کە تیایدا بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا پلانی هێرشکردنەسەر حوسییەکانی یەمەنییان تاوتوێ کردووە.

پێشتر، جێفری گۆڵدبێرگ، سەرنوسەری رۆژنامەی ئەتڵانتیک رایگەیاند: پێش هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گروپ چاتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "سیگناڵ" دروست کردووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، جەیدی ڤانس، جێگری سەرۆک، پێت هێگسێس، وەزیری بەرگریی و مایک روبیۆ، وەزیری دەرەوە و چەندین بەپرسی باڵای دیکەی ئەمەریکای تێدان، دواتر جێفری گۆڵدبێرگی رۆژنامەنووسیش دەخاتە نێو گروپەکەوە، بەڵام هیچ کام لە بەرپرسانی ئەمەریکا تێبینی هەبوونی رۆژنامەنووسەکەیان لە گروپ چاتەکەدا نەکردبوو.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی