دوروپینار لە زبجیرە چیای ئارارات
سبەی
تیمێک لە توێژەران لە کالیفۆرنیای ئەمەریکا کە بە “گەڕان بە دوای کەشتی نوح” ناسراون، بڕیاریانداوە بچنە زنجیرە چیای ئارارات بۆ گەڕان بە دوای پاشماوەی کەشتییەکەی نوح، کە باوەڕوایە لەو زنجیرە چیایە گیرسابێتەوە.
تیمەکە لەڕێگەی گەڕانە رادارییەکانیانەوە، جێگایەکی چوارگۆشەیی دەبینن لەژێر رووی پێکهاتەیەکی چوارگۆشەیی لە زنجیرە چیای ئارارات، کە دەکەوێتە ناو گردێکی هێلکەیی کە بە نزیکەیی درێژییەکەی بۆ هاوشێوەی کەشتی نوحە کە لە کتێبە ئاسمانییەکاندا باسکراوە.
ئامانجی هەڵکۆڵینی زانایانی کالیفۆرنیا بۆ ئەوەیە بزانن کە ئایا ئەو پێکهاتەیە کە دروست بووە دەستکردی مرۆڤە یان سروشتییە.
لێکۆڵینەوەکانی پێشتر سەبارەت بە جێگاکە دەریخستووە، نموونەی خاکێکی (گڵ) ی تێدایە کە ئەویش پێکهاتەکەی ماددەیەکی تێدایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 بۆ 5000 ساڵ بەر لە ئێستا، ئەوەش ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لافاوەکەی نوح.
بۆ یەکەمجار ئەو جێگەیە کە بە "دوروپینار" ناسراوە لە زنجیرە چیای ئارارات، لە 1948 سەرنجی زانایانی راکێشا دوای ئەوەی بەهۆی زنجیرەیەک بومەلەرزەوە رووخا، بەڵام ژمارەیەک زەویناس پێشتر رەتیان کردووەتەوە کە پێکهاتەی ئەو شوێنە سروشتی بیت و پەیوەندی بە لافاوەکەی نوحەوە هەبێت.
هەوڵەکانی زانایانی زەویناسی دوای 60 ساڵ دەستپێدەکاتەوە لەو جێگایە، چونکە لە 1960ـەکانەوە لێکۆڵینەوە لەو جێگەیە نەکراوە.
زنجیرە چیای ئارارات دەکەوێتە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، بەرزییەکەی 1966 بۆ 2004 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە.