سبه‌ی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران و فرۆشگاكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان سزاكه‌ی 500 هه‌زار دیناره.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه 8ـی ئایاری 2025 بڵاویكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، لە سۆشیاڵ میدیا و ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاریی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە بەناو هاوڵاتییاندا کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندوق (جامی دواوە) ئاساییە رەشبكرێت، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و قەدەغەیە لەبەر ئەوەی ئاستی بینین کەمدەکاتەوە و پێویستە بەپێی رێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.
هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت، "شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکەینەوە لە کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی رێژە/ ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندیی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بە ڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
له ئاگادارینامه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێری ئۆتۆمبێلێك پێچەوانەی رێنماییەکان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جام رەش بکات، سزادەدرێت بە بڕی (500,000) دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ماوەی سێ رۆژ.
ئاگادارییه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی دوای ئه‌وه دێت به‌پێی نوێترین بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی عێراق كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركراوه، ره‌شكردنی جامی دواوه‌ی ئۆتۆمبێل له عێراق رێگه‌پێدراوه.