بۆ یەكەمجار ئەمەریكییەك وەك پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا

#ڤاتیکان#کڵێسای کاسۆلیک#رۆبێرت پرێڤۆست#ئەمەریکی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • لەگەڵ بەرزبووەنەوەی دووكەڵی سپی لە كڵێسای "سیستین چاپڵ"، رۆبێرت پرێڤۆست-ی وەك یەكەم ئەمەریكی بوو بە پاپای نوێی ڤاتیكان.
Primary Asset

رۆبێرت پرێڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیكان

سبەی

لەگەڵ بەرزبووەنەوەی دووكەڵی سپی لە كڵێسای "سیستین چاپڵ"، رۆبێرت پرێڤۆست-ی وەك یەكەم ئەمەریكی بوو بە پاپای نوێی ڤاتیكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنچشەممە (8ـی ئایاری 2025) رۆبێرت پرێڤۆستی تەمەن 69 ساڵی ئەمەریكی وەك پاپای نوێ هەڵبژێردرا. پرێڤۆست وەك پاپاكانی پێش خۆی نازناوی بۆ خۆی داناو و نازناوەكەی، لیۆی چواردەیەمە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی دوو رۆژە 133 قەشە لە سەرانسەری جیهانەوە هاتوون بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ بۆ رابەرایەتی كردنی یەك ملیار و 400 ملیۆن لە پەیڕەوانی كڵێسای كاسۆلیكی.

ژمارەیەكی زۆری خەڵكی لەبەردەم كڵێساكە كۆبوونەتەوە و چاوەڕی دەكەن پاپای نوێ لە باڵكۆنی كڵێساكەوە دەربكەوێت.

پاپای نوێ رووبەڕووی ژمارەیەك هەڵبژاردەی سەخت دەبێتەوە سەبارەت بە چۆنێتی ئاراستەكردنی داهاتووی كڵێسا، ئایا لەسەر ئەجێنداكانی پاپا فرانسیسی كۆچكردوو بەردەوام دەبێت یان ئەجێندای تایبەت بە خۆی پەیڕەو دەكات.

بۆ یەكەمجارە 133 قەشە كۆببنەوە بۆ هەڵبژاردن لەسەر دیاریكردنی پاپای نوێ، ژمارەیەك لە قەشەكان، پاپای كۆچكردوو دیاری كردوون كە بەشێكبن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپای نوێ.

رۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست دەبێتە 267ـەمین پاپای ڤاتیكان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی