جۆرێكی تەنها بۆ پشكنین بەكارهێناوە؛ بەنزینخانەیەك بەهۆی بوونی دوو كوالێتی بەنزینی نۆرماڵ دادەخرێت

#کوردستان#سلێمانی#بەنزینخانە#تاسڵوجە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: لە چوارچێوەی كارو ئەركی چاودێریكردنیان بۆ جۆرە جیاوازەكانی سوتەمەنی لە بەنزینخانەكانی سنوری شاری سلێمانی، ئەمرۆ پێنجشەممە 8/5/2025 لە لایەن لیژنەی سوتەمەنییەوە، بەنزینخانەی چەرمەگا لە تاسڵوجە داخرا.
Primary Asset

بەنزینخانە

سبەی

بەنزینخانەیەك لە سلێمانی دوو كوالێتی جیاوازی یەك جۆر بەنزینی هەبووە و جۆرێكیان تەنها بۆ كاتی پشكنینی لیژنەكانی قایمقامیەت بەكارهێناوە، بەڵام بەوتەی قایمقامیەت "فێڵەكەی ئاشكرابووە و داخراوە".

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: لە چوارچێوەی كارو ئەركی چاودێریكردنیان بۆ جۆرە جیاوازەكانی سوتەمەنی لە بەنزینخانەكانی سنوری شاری سلێمانی، ئەمرۆ پێنجشەممە 8/5/2025 لە لایەن لیژنەی سوتەمەنییەوە،  بەنزینخانەی چەرمەگا لە تاسڵوجە داخرا.

لەبارەی هۆكاری داخستنەكەوە، سۆران كەمال، سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی، رایگەیاند: "دوای پشكنین و بەدواداچونی لیژنەكەیان، دەركەوتووە لە بەنزینخانەكەدا بەنزینی جۆری نۆرماڵی بە دوو كوالیتی جیاواز بوونی هەبووە".

وتیشی:" خاوەنەكەی بەنزینە كوالیتیە خراپەكەی بەهاوڵاتیان فرۆشتووە، ئەو بەنزینەشی كە كوالیتیەكەی باشە و لە ژمارەی ئۆكتانی بەنزینی ئاساییدا هەیە، تەنها بۆ كاتی پشكنین بەكارهێناوە، هەر بۆیە دوای دڵنیابوونەوەی لیژنەكە لەم كارە نایاساییە، دەستبەجێ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی، بەنزینخانەكە داخراوە و رێگری لە فرۆشتنی بەنزینەكە كراوە".
 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی