سبه‌ی
له یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ـی ئایاری 2025 ده‌گاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ردانی سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌كات.
ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌رگری، وزه و هاوكاریی ئابوری به‌شێكن له‌و دۆسێیانه‌ی كه تره‌مپ له‌پێناویاندا دێته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه خۆی پێش به‌ڕێكه‌وتنی به "سه‌ردانێكی مێژوویی" ناویبرد.
تره‌مپ دوێنێ دووشه‌ممه له بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌ندروزی نزیك له واشنتن به‌ڕێكه‌وت بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سعودیه یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ده‌بێت. ئامانجێكی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، واژۆكردنی گرێبه‌ستی نوێی ئابورییه له‌گه‌ڵ سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات و شیكه‌ره‌وانی سیاسییش ده‌ڵێن، پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه هه‌وڵدان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه له‌خۆی بگرێت.
پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلی دابوو، له دوایین دیداریشیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌مزووانه كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنرێت".