سبه‌ی
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو زۆری نه‌خایاند و جارێكی دیكه نرخه‌كان نزیكه‌ی نیو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025 نرخی نەوتی خاو له جۆری برێنت 43 سەنت دابەزی و له مامه‌ڵه دواخراوه‌كاندا به‌رمیلێكی بە 66.53 دۆلار مامەڵەی پێوە ده‌كرێت، نرخی بەرمیلێک نەوتی ته‌کساس 41 سەنت دابەزی و له مامه‌ڵه دواخراوه‌كاندا بە 63.60 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی نه‌وتی خاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و تا دوێنێ سێشه‌ممه ڕێژه‌ی 2.5% سه‌رباری نرخه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام چه‌ند هۆیه‌كی ئابوری و سیاسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت كرد.
رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له‌سه‌ر دواخستنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و باجه زیاده‌یه‌ی به‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵای هه‌ردوولادا سه‌پاندوویانه و دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاویان دابه‌زاند، له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به دیاریكراوییش بۆ سێ وڵاتی گه‌وره به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی وه‌كو سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت هه‌بێت.