دوای 10 ساڵ گووگڵ لۆگۆكەی نوێدەكاتەوە

#گووگڵ#لۆگۆ
18 ڕۆژ لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • كۆمپانیای گووگڵ دەستی كردووە بە نوێكردنەوەی لۆگۆی كۆمپانیاكە، ئەوەش یەكەم گۆڕانكارییە لە رووكاری لۆگۆی كۆمپانیاكە دوای نزیكەی 10 ساڵ.
Primary Asset

لۆگۆ نوێیەکەی گووگڵ

سبەی

دوای نزیكەی 10 ساڵ، كۆمپانیای گووگڵ بڕیاریداوە گۆڕانكاریی رووكاری لۆگۆی كۆمپانیاكەدا بكات.

كۆمپانیای گووگڵ دەستی كردووە بە نوێكردنەوەی لۆگۆی كۆمپانیاكە، ئەوەش یەكەم گۆڕانكارییە لە رووكاری لۆگۆی كۆمپانیاكە دوای نزیكەی 10 ساڵ.

لای ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی گووگڵ تێبینی گۆڕانكارییەكە كراوە، پێسبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا گۆڕانكارییەكانی رووكاری لۆگۆی گووگڵ لای هەموو بەكارهێنەران دەربكەوێت.

گۆڕانكارییەكان یان دیزاینە نوێیەكەی گووگڵ خۆی دەبینێتەوە لە تێكەڵبوونی چوار رەنگەكەی گووگڵ كە سور، زەرد، سەوز و شینن. پێشتر چوار رەنگەكە لەیەكتر جیاكرابوونەوە، بەڵام ئێستا تێكەڵدەبن.

سەرەتا دەركەوتنی لۆگۆ نوێیەكە بەكارهێنەرانی (iOS)ـی گرتەوە، دواتر لای بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەركەوت.

لەئێستادا مەزەندە دەكرێت گووگڵ پێنج ملیار بەكارهێنەری هەبێت، ئەستەمە جێگەیەك هەبێت لۆگۆی گووگڵی تێدا بەدینەكرێت.

ئامانج لە گۆڕانكاریی لە دیزاینە نوێیەكەی گووگڵ تێكەڵبوونی زیاتری رەنگەكانە، لۆگۆ نوێیەكە نزیكە لە شێوازی دیزاینی چاتبووتی زیرەكی دەستكردی (جیمینای).

كۆمپانیا زەبەلاحەكەی گەڕانی ئینتەرنێت لە ساڵانی رابردوودا گرنگییەكی زیاتری بە زیرەكی دەستكرد داوە، هەوڵیداوە تێكەڵبكات لەگەڵ پلاتفۆرمە جیاوازەكانیدا. سەرەتای ئەمساڵ، گووگڵ دەستیكرد بە تاقیكرنەوەی (AI-only)، كە توڵێكی گەڕانە ئەنجامەكانی گەڕان كورت و پوخت دەكاتەوە، هاوشێوەی چاتجیپیتی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی