سبه‌ی
گۆران قادری، ئه‌و كه‌سه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌ریوان هه‌وڵی دا ده‌ستدرێژیی بكاته‌سه‌ر ژنێكی هاوسێی به ناوی شلێر ڕه‌سووڵی، ئه‌مڕۆ له‌سێداره‌درا.
گۆران قادری كه پێشینه‌ی تاوانی دیكه‌ی هه‌بوو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە (20ـی ئایاری 2025) له‌سێدارەدرا و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ده‌ڵێت، "سزاكه لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا".
چیرۆكی مه‌رگه‌ساتی شلێر
كاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یانی سێی ئه‌یلولی ساڵی 2022ـه و شوێنه‌كه گه‌ڕه‌كێكی مه‌ریوانه، شلێر ڕەسووڵی كه ئه‌و كات تەمەنی 36 ساڵ ده‌بێت، له‌لایه‌ن گۆران قادریی دراوسێیه‌وه بانگده‌كرێت بچێته ماڵی ئەوان به بیانووی ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی گۆران نه‌خۆشه و پێویستیی به یارمه‌تیدانه، کاتێک شلێر به هانای داواكارییه‌كه‌وه ده‌چێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هاوژینه‌كه‌ی گۆران له ماڵه‌وه نییه و ناوبراو ده‌یه‌وێت دەستدرێژیی بكاته‌سه‌ری. شلێر به‌رگریی ده‌كات، خۆی لە پەنجەرەی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌وه ده‌خاته خوارەوە و به‌و هۆیه‌وه ده‌چێته دۆخی بێهۆشییه‌وه.
دوای شه‌ش ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، شلێر كه دایكی دوو منداڵ بوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی له باشووری كوردستان كرێكاریی ده‌كرد، گیانیله‌ده‌ستدا و چیرۆكه‌كه‌ی ڕای گشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكه كورده‌كانی باشوور و تاراوگه‌شی ورووژاند و داوایان ده‌كرد گۆران قادری له سزای یاسایی پێویست، ده‌ربازی نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دوای دوو ساڵ و نزیكه‌ی نۆ مانگ له‌و ڕووداوه و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنی گۆران قادری، ناوبراو "به تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست" سزای له‌سێدارەدانی بەسەردا جێبه‌جێكرا.
هه‌شتی ئه‌یلولی 2022، دانیشتووانی مه‌ریوان، ته‌رمی شلێر ڕه‌سووڵی به ڕێپێوان بۆ گۆڕستان به‌ڕێده‌كه‌ن و داوای سزادانی گۆران قادریی ده‌كه‌ن.