سبه‌ی
عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن و ده‌ڵێت، "پێموانییه وتووێژی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجامی هه‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی ئایاری 2025 له یه‌كه‌مین ساڵیادی گیانله‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یدا، عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتارێكی پێشكه‌شكرد و گومانی خسته‌سه‌ر دانوستاندنی نێوان واشنتن و تاران و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه و وتی، "پێموانییه وتووێژی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بگاته ئه‌نجام، نازانم...".
خامنه‌یی ڕاشیگه‌یاند، "مادام باسی دانوستاندن ده‌كه‌ین، به بیری لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌هێنمه‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا كه به‌شداریی دانوستاندنه‌كان ده‌كات، گفتوگۆ بكات و دانوستاندن بكات، هه‌وڵبدات قسه‌ی بێ‌مانا نه‌كات".
پێشتر ستێڤ ویتكۆف نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندبوو، "واشنتن ڕێگه به ئێران نادات به هیچ جۆرێك یۆرانیۆم بپیتێنێت".
پێش ویتكۆف و له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویدا بۆ سعودیه و له كاتی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكادا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی، "ڕێگه‌ناده‌ین ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌ده‌ستبهێنێت و ده‌مانه‌وێت ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت، ده‌بێت ئێران په‌له‌بكات له به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی دانوستاندن و ئه‌م ده‌رفه‌ته دووباره نابێته‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی خامنه‌یی ڕایگه‌یاند، "كه ده‌ڵێن ڕێگه‌ناده‌ین ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. كه‌س چاوه‌ڕوان نییه مۆڵه‌تی ئه‌مه و ئه‌وه‌ی پێبدرێت. ئێران سیاسه‌تی خۆی هه‌یه و ڕێبازی خۆی هه‌یه و سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به خۆی په‌یڕه‌وده‌كات".
ڕابه‌ری باڵای ئێران زیاتر له‌و باره‌یه‌وه دوا و وتی، "بێگومان له بۆنه‌یه‌كی دیكه‌دا، بۆ گه‌لی ئێرانی ڕوونده‌كه‌مه‌وه كه بۆچی نایانه‌وێت ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، بۆچی خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا پێداگیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت له ئێران‌دا یۆرانیۆم بپیتێندرێت؟".
وته‌كانی خامنه‌یی له كاتێكدان، هه‌ردوو شاندی ئێران و ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانن حكومه‌تی عوممان، كات و شوێنی پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌ستنیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به دانوستاندن بده‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كه ئابورییه‌كه‌یان داته‌پاندووه.