سبه‌ی
دادگای تاوانەكانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ـی ئایاری 2025 سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی ئاری ڕزگار ناسراو بە (ئاری چایچی) دەركرد و هاوه‌ڵی بكوژه‌كه‌ی ئازادكرد.
ئاری ڕزگار ئه‌و هاوڵاتییه تەمەن 30 ساڵانه بوو كه شەوی 27ـی تەمموزی 2024 لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی و له شوێنی كاركردنه‌كه‌ی كه كوشكێكی چایفرۆشیی بوو، لەلایەن كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆوە به ناوی "ع.م" ته‌قه‌ی لێكرا و کوژرا.
له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا، كه‌سێكی دیكه به ناوی "م.ع." له‌گه‌ڵ بكوژدا بووه كه به هه‌مان شێوه كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆیه و شه‌وی ڕووداوه‌كه بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وتی، "دوای ڕووداوه‌كه ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنه‌كه و تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیركرد و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه 'بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە' ڕادەستی دەزگاى ئاسایش کرا".
له لێدوانێكدا بۆ "سبه‌ی" له‌باره‌ی ورده‌كاریی كه‌یسه‌كه و بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگاوه، سه‌روه‌ر جه‌لیل پارێزه‌ری "م.ع." ڕایگه‌یاند، "به‌ڵگه‌كان سه‌لماندیان كه "م.ع" به‌شداریی تاوانه‌كه‌ی نه‌كردووه و هاوبه‌شی بكوژ نه‌بووه، بۆیه دادگا ئه‌مڕۆ بێتاوانیی ناوبراوی ڕاگه‌یاند و ئازادكرا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "سبه‌ی" كه له‌ناو هۆڵی دادگاییكردنه‌كه‌وه به‌ده‌ستیخستوون، بكوژ دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و شایه‌تحاڵه‌كان و به‌ڵگه‌كانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، به‌و پێیه‌ش دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردووه.