هیچ پێشنیازێک نەخراوەتە دەنگدانەوە؛ وردەکاریی دیوى ناوەوەى کۆنگرەى پەکەکە

#پەکەکە#کۆنگرە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • قەرەیلان: لەم تێکۆشانەدا ٣٥ هەزار کادر-میلیتانمان شەهید بوون، نزیکەی ٨٥ لەوانەش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەن، ١٠ هەزار وڵاتپارێزیشمان شەهید بوونە
Primary Asset

سبەى

لە کۆنگرەى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) هیچ پێشنیازێک نەخراوەتە دەنگدانەوە و تەنها ئەو بڕیارانەى ئۆجەلان کە لە چوارچێوەى راپۆرتى سیاسی کۆنگرەدا گەڵاڵەى کردبوون بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە پەسەندکراون.

رۆژانى 5-7 ى ئایارى 2024 لەسەر بنەماى پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، پەکەکە لە دوو ناوچەى هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا کۆنگرەى بەست و بڕیاریدا دا کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنێت، چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئاژانسى فەرمى پەکەکە، رۆژى 22ى ئایار زانیارى نوێى لەبارەى کۆنگرەى پەکەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، لە خاڵەکانی ڕۆژەڤى کۆنگرەدا هیچ جێگەیەک بۆ پێشنیاز نەبووە، بەڵام گەریلایەکی گەنجی ئەندامی کۆنگرەکە داواى مۆڵەتى کردووە بۆ ئەوەى پێشنیازێک بکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشنیازى ئەو گەریلایە تایبەت بووە بە زیادکردنى بڕیارێک بۆ خەباتى پەکەکە و شەهیدان عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتوون، هەرچەندە هەموو هەڤاڵان و بە تایبەت دیوانی کۆنگرە بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە پێشنیازەکە کرد، بەڵام دیوانی کۆنگرە ئەم پێشنیازە و هیچ پێشنیازێکی دیکەی نەخستە دەنگدانەوە.

بەپێی ئاژانسەکە، لە ئەنجامدا ئەو بڕیارانەی ئۆجەلان دەیوست درا. کە لەچوارچێوەى ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگرەی ١٢ـەمین کە ڕەوانەی کۆنگرەکەى کردبوو، چەند جارێک خوێندرابووەوە و تاوتوێ کرابوو.

موراد قەرەیلان وتى "هەڤاڵان لە بابەتی بڕیارەکاندا ڕازین، بەڵام هەندێک لە هەڤاڵان باوەڕیان بە گۆڕینی ڕێبازی تێکۆشانە." کاتێک ئەمەی وت، بەشێک لە ئەندامان بە سەر بەڵێیان بۆ قسەکان کرد.

وتیشى “لەم تێکۆشانەدا ٣٥ هەزار کادر-میلیتانمان شەهید داوە، نزیکەی ٨٥ لەوانەش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەن، ١٠ هەزار وڵاتپارێزیشمان شەهید بوونە.”

هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرەکە لەو تونێلانەوە چونە شوێنى بەستنى کۆنگرە کە ٢٤ کاتژمێر لەپێش دەرگاکەیدا شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ئارادایە، ئەوەش بەپێی ئاژانسەکە.

گەریلایەکى ژن کە لەو تونێلانەوە هاتبوو وتی: "لە ئێستادا دووژمن لە پێش دەرگای هەندێک لە تونێلەکانماندا بانگەوازی 'خۆڕادەست کردن' لە هەڤاڵەکانمان دەکات. هەڤاڵانی ژنیش لەسەر جیهازی بێتەلەوە وەڵامییان دەدەنەوە. کە لێرە دەمەوێت بخوێنمەوە: "ئێوە بە هەموو دەرفەتی خۆتانەوە هێرش دەکەن، ناگەن بە ئامانج، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن. لەم شەڕە نا یەکسانەدا هیشتا ئێوە دێن بانگی خۆڕادەستکردن دەکەن! تا دواهەناسە بەرەنگار دەبینەوە. ئێمە شەڕڤانی ئازادیین".

هەروەها یەکێک لە فەرماندە گەنجەکانیش وتى "لە دوای پیلانگێریی، لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەشداری تێکۆشان بووم. بەڵێنمان داوە بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین. تا ئەمە نەیەتەئاراوە چەک دانانێین و بە هیچ کەسێکیش ناڵێین چەک دابنێت."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی