داخستنی ڕێگای دوكان - ڕانیه و داواكردنی چاككردنی ڕێگاكه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه - ئه‌رشیڤ
سبه‌ی
ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دوكان و خه‌له‌كان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س برینداربوون كه شه‌شیان خوێندكارن.
مەڵبەند حەمەد مستەفا لێپرسراوی مەڵبەندی فریاگوزاریی خەلەکان له لێدوانێكدا بۆ "سبه‌ی" ڕایگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی مینی پاسێکی گواستنەوەی خوێندكاران و بارهه‌ڵگرێك لە نزیك گوندی قامیشە له‌سه‌ر ڕێگای دوکان – خەلەکان، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
وتیشی، شه‌ش له برینداره‌كان خوێندكاری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكیی دوكانن و خه‌ڵكی ڕانیه‌ن، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له دوكانه‌وه بۆ زێدی خۆیان تووشی ڕووداوه‌كه بوون، برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش منداڵی شۆفێری مینی پاسه‌كه‌یه و سه‌رجه‌میان دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره، ته‌نها یه‌ك له خوێندكاره‌كان بۆ دڵنیابوونی زیاتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێت.
بۆ زانینی ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه و چۆنێتیی ڕوودانی، "سبه‌ی" په‌یوه‌ندیی كرد به عه‌قید - ئومێد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكانه‌وه و ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تیمیان ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه و وتی، "هێشتا نازانین كێ خه‌تاباره و له ڕووداوه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه".