لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان
سبەی
بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسنامەیەك ئاراستەی دەستەی گشتیی و كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، دەڵێت " سەلماندتان كە پارێزەری شەرعیەت و ڕێبازی ڕەوانشادن دژ بە ساختەكردن و لادان لە شاڕێی گۆڕانكاریی".
ئەمڕۆ بڕیاربوو كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی ئاشتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە كۆنفرانسەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
لە سوپاسنامەكەی مەكۆی سەرەكی - گردی زەرگەتە هاتووە:" بەڕێزان ئەندامانی دەستەی گشتی و كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پای بەشداری و سوربونتان لەسەر دەستوری ناوخۆ و پڕۆژەو بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەكەتان، كە لەلایەن ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە داڕێژراوە، بەناوی جڤاتی گشتی و نیشتمانی، هەروەها ژورەكان و هەڵسوڕاوان لە مەكۆی سەرەكییەوە سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەین".
هەر لە سوپاسنامەكەدا هاتووە:" ئێوە سەلماندتان كە پارێزەری شەرعیەت و ڕێبازی ڕەوانشادن دژ بە ساختەكردن و لادان لە شاڕێی گۆڕانكاریی، هەڵوێست و ئیرادە و متمانەتان مایەی شانازی وزەی بەردەوامیمانە تا بەدیهێنانی ئامانجە سیاسیە نیشتمانییەكانمان. بە دڵنیاییەوە ئایندە و سەركەوتن هەر بۆ گۆڕانخوازانی ڕاستەقینەیە".
دەقی سوپاسنامەكە
بەڕێزان ئەندامانی دەستەی گشتی و كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پای بەشداری و سوربونتان لەسەر دەستوری ناوخۆ و پڕۆژەو بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەكەتان، كە لەلایەن ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە داڕێژراوە، بەناوی جڤاتی گشتی و نیشتمانی، هەروەها ژورەكان و هەڵسوڕاوان لە مەكۆی سەرەكییەوە سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەین، ئێوە سەلماندتان كە پارێزەری شەرعیەت و ڕێبازی ڕەوانشادن دژ بە ساختەكردن و لادان لە شاڕێی گۆڕانكاریی، هەڵوێست و ئیرادە و متمانەتان مایەی شانازی وزەی بەردەوامیمانە تا بەدیهێنانی ئامانجە سیاسیە نیشتمانییەكانمان. بە دڵنیاییەوە ئایندە و سەركەوتن هەر بۆ گۆڕانخوازانی ڕاستەقینەیە.
بزوتنەوەی گۆڕان
مەكۆی سەرەكی - گردی زەرگەتە
24ی ئایاری 2025