دیمه‌نێك له سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین بۆ كورسك و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی هه‌رێمه‌كه‌دا
سبه‌ی
سوپای ڕوسیا ده‌ڵێت، ڤلادیمێر پوتین ڕوبه‌ڕوی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكراینا بووه‌ته‌وه و به‌پێی میدیای ڕوسیا كه هه‌واڵه‌كه‌ی له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه، زۆری نه‌مابوو پوتین بكوژرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا سه‌ردانی هه‌رێمی كورسكی كرد و گه‌شته‌كه‌ی به هێلیكۆپته‌رێك ئه‌نجامدا. فه‌ریق – یوری داشكین كه فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنێكی هێزی به‌رگریی ئاسمانیی ڕوسیایه ده‌ڵێت، "هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك پوتین كه‌وته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه ڕوبه‌ڕوی هێرشێكی چڕ و فراوانی درۆنه‌كانی ئۆكراینا ده‌بووه‌وه".
دوای كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرایناوه بۆ ماوه‌یه‌ك، كۆتایی مانگی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕوسیا هه‌رێمی كورسكیان كۆنترۆڵكرده‌وه و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڤلادیمێر پوتین بۆ یه‌كه‌مین جار دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه سه‌ردانی كرد و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی خۆجێییدا كۆبووه‌وه.
داشكین به كه‌ناڵی یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕوسیای وتووه، "هێرشه‌كه زۆر زه‌به‌لاح بوو"، به‌ڵام سوپای ڕوسیا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داویه‌وه پوتین به سه‌لامه‌تی ده‌ربازی بوو.