ئۆتۆمبێلی دزراوی کەنەدا هەناردەی عێراق و کوردستان دەکرێت

#کەنەدا#عێراق#کوردستان#ئۆتۆمبێل
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • پۆلیسی کەنەدا بۆیان دەرکەوتوو لە ماوەکانی رابردوودا 50 ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە کەنەدا دزراون، لە رێگەی ئاوییەوە هەناردەی عێراق کراون. ئۆتۆمبێلە کەنەدییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش ساغ دەکرێنەوە.
Primary Asset

سبەی

پۆلیسی کەنەدا بۆیان دەرکەوتوو لە ماوەکانی رابردوودا 50 ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە کەنەدا دزراون، لە رێگەی ئاوییەوە هەناردەی عێراق کراون. ئۆتۆمبێلە کەنەدییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش ساغ دەکرێنەوە.

پۆلیسی شاری نیاگارای کەنەدا کە هاوسنورە لەگەڵ ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە لە ماوەکانی رابردوودا نزیکەی 50 ئۆتۆمبێلی گرانبەها لەو شارە دزراون و بە رێگەی ئاوی هەناردەی بەندەرەکانی عێراق کراون.

لێکۆڵەران ئاشكرایان کردووە، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە رێگەی ئامێری زیرەکەوە لە هاوڵاتیانی ناوچەکە دزیوە. جۆری ئۆتۆمبێلەکان لێکسز و تۆیۆتا لاندکرۆزەر بوون کە خواستێکی زۆریان لەسەرە لە عێراق.

دوای دزینیان لە شاری نیاگارا، ئۆتۆمبێلەکان گەیەندراونەتە بەندەرەکان لەوێوە بە رێگەی کەشتی بارهەڵگرەوە گەیەندراونەتەوە بەندەرەکانی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نیاگارا، لە 29ـی ئایار، دەستگیراوە بەسەر 53 هەزار دۆلار و 20 ئۆتۆمبێلی دزی کە بۆ هەناردەکردن بۆ عێراق ئامادەکرابوون.

گەشتی کەشتییە بارهەڵگرەکان لە کەنەداوە بۆ عێراق نزیکەی 45 رۆژ دەخایەنێت. ئۆتۆمبێلەکان لە کارگۆی گەورە لە رێگەی کەشتییەکانەوە دەگەیەندرێنە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە، پاشان لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلدا ساغدەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلە دزراوە کەنەدییەکان، تەنها بۆ بازاڕەکانی عێراق نییە، هەناردەی بازاڕەکانی کوردستانیش دەکرێن. بەپێی وتەی ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن، ئۆتۆمبێلە دزراوە کەنەدییەکان کە لێدران و دەعمییان نییە، لە هەندێک دەروازەی سنوری هەرێمەوە دێنە کوردستان و ژمارەی (كاتی)ـیان پی دەدرێت، تەنانەت ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکان بە هاوکاری کەسانی بەرپرس ژمارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشیان پێدەدرێت.

بەوتەی مامەڵەکاران، خواست لە سەر ئۆتۆمبێلەکان هەیە، چونکە لەگەڵ ئەوەی مۆدێلەکەی بەرزە، نرخەکەی زۆر کەمترە لە نرخی ئاسایی ئۆتۆمبێلەکان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی