"250 هەزار تۆن گۆشتمان بۆ ساغناکرێتەوە"؛ خاوەنى کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێم هۆشدارى دەدەن

#کێڵگە پەلەوەرییەکان#گۆشتى مریشک
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان رۆژى یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست سبەى کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا 250 هەزار تۆن گۆشتیان زیادەیە و بۆیان ساغ ناکرێتەوە، حکومەتى هەرێمیش لە ساڵى 2014 ەوە هاوکارییەکانى بڕیون و ئاستەنگى بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆ دروستکردووە، لە رێگەى رێگەدان بە هاوردەکردنى گۆشتى مریشکى بەستوو.
Primary Asset

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى دوو هەزار پڕۆژەى پەلەوەرى مۆڵەت پێدراو، 700 پڕۆژەى بێ مۆڵەت بوونیان هەیە

سبەى

کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدەن لە داخستنى بەشێکى زۆرى کێڵگەکان بەهۆى پلانى دوو کۆمپانیا بۆ کردنەوەى دوو کێڵگەى گەورە و دەڵێن، 250 هەزار تۆن گۆشتى زیادەیان هەیە و بۆیان ساغناکرێتەوە.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى دوو هەزار پڕۆژەى پەلەوەرى مۆڵەت پێدراو، 700 پڕۆژەى بێ مۆڵەت بوونیان هەیە، کە ساڵانە نزیکەى 400 هەزار تۆن گۆشتى مریشک بەرهەمدەهێنن، کە زیاترە لە پێداویستى ناوخۆیی، بەو پێیەى هەرێمى کوردستان ساڵانە پێویستى بە نزیکەى 150 هەزار تۆنە.

کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان رۆژى یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست سبەى کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا 250 هەزار تۆن گۆشتیان زیادەیە و بۆیان ساغ ناکرێتەوە، حکومەتى هەرێمیش لە ساڵى 2014 ەوە هاوکارییەکانى بڕیون و ئاستەنگى بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆ دروستکردووە، لە رێگەى رێگەدان بە هاوردەکردنى گۆشتى مریشکى بەستوو.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەئێستادا دوو کۆمپانیاى گەورە سەرقاڵى دروستکردنى دوو کێڵگەى گەورەى پەلەوەریین، کە بەوتەى کۆمەڵەکە دەبێتە هۆى بڕینى قوتى 400 هەزار کەس کە بەشێوەى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سودمەندن لە کێڵگە پەلەوەرییەکان و بازاڕ پێویستى بەو جۆرە پڕۆژانە نییە لە ئێستادا.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، پلانەکە ئەوەیە لە رێگەى ئەو دوو پڕۆژەیەوە کێڵگە پەلەوەرییەکان و کارگەکانى هەڵهێنەرى جوجک و بەرهەمهێنانى عەلەف لەناوببرێن.

کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەن مۆڵەت بە پڕۆژەى لەو شێوەیە نەدات و لەجیاتى ئەوە بەدوو هەنگاو کاربکات بۆ چارەسەرى کێشەکە، کە بریتین لە قەدەغەکردنى هاوردەکردنى مریشکى بەستوو، هەوڵدان بۆ کردنەوەى رێگا بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆیی، بەتایبەتى بۆ ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی