بزوێنەرێک داهێنراوە کاربۆنی تێکەڵبوو لەگەڵ هەوا دەکات بە بەنزین

#هەوا#بزوێنەر#بەنزین#داهێنان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • ئەم بزوێنەرە ڕۆژانە دەتوانێت 37 لیتر دوانۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا بگرێت و 3،7 لیتر بەنزین لەو کاربۆنە بەرهەم بهێنێت.
Primary Asset

سبەی

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بزوێنەرێکی داهێناوە کە هێندەی بەفرگر دەبێت و ئەو کاربۆنە وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ دەیکات بە بەنزین کە تێکەڵی هەوا بووە.

ماڵپەڕی ئیندیپێندنت بڵاوی کردووەتەوە کۆمپانیای Aircela ئەو بزوێنەرەی داهێناوە و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای گرتنی کاربۆن، دوانۆکسیدی کاربۆن دەگرێت و گلی دەداتەوە.
 هەر دوای گرتنیشی، بزوێنەرەکە ڕاستەوخۆ کاربۆنەکە دەکات بە بەنزین. بەم جۆرەیش بزوێنەرەکە پێویستی بە سووتەمەنیی بە بەردبوو نابێت.

ئەو بەنزینەی بزوێنەرەکە بەرهەمی دەهێنێت گۆگرد، ئێسانۆل و کانزا قورسەکانیش لەخۆ ناگرێت.

Aircela بانگەشەی ئەوە دەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ جۆرە ژێرخانێک بێت، دەکرێت ئەو میکانیزمە بۆ تەواوی ئەو بزوێنەرانە بەکار بهێندرێت کە بە بەنزین کار دەکەن. 

گوتەبێژێکی ئەو کۆمپانیایە بە Popular Scienceی ڕاگەیاندووە ئەو بزوێنەرە بە جۆرێک دروست کراوە ڕۆژانە دەتوانێت نزیکەی 37 لیتر دوانۆکسیدی کاربۆن بگرێت و نزیکەی 3،7 لیتر بەنزین لەو کاربۆنە بەرهەم بهێنێت.

تانکی بزوێنەرەکە دەتوانێت 64 لیتر بەنزین بگرێت، بۆیە ناتوانێت لە شەوێک هێندە بەنزین بەرهەم بهێنێت کە تانکی بەنزین ئۆتۆمبێل پڕ بکات.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە باسیان لەوە نەکردووە کە تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە بزوێنەرە چەندە.

 لە بەرنامەیدایە پاییزی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ئەم جۆرە بزوێنەرانە بخاتە بازاڕ. Aircela

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی