دادگای توركیا قەدەغەی لەسەر ناوی مەم و زین و شاعیرێك لابرد

#دادگای تورکیا#پرسوس#مەم و زین
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • قایمقامیەتی پرسوس لە باكوری كوردستان، رێگەی نەدەدا ناوی دوو پارك بەناوی "مەم و زین" و "سەیت كەندیرجی" یەوە بكرێت، بەڵام لەلایەن دادگای ئەو شارەوە قەدەغەی سەر ئەو دوو ناوە هەڵگیرا.
Primary Asset

شارەوانی پرسوس

سبەی

دادگایەكی توركیا، بڕیاریدا قەدەغەی سەر ناوی مەم و زین و شاعیرێك لە سوروچی باكوری كوردستان هەڵبگرێت، كە بریاروابوو دوو پارك بكرێت بەناویانەوە.

قایمقامیەتی پرسوس لە باكوری كوردستان، رێگەی نەدەدا ناوی دوو پارك بەناوی “مەم و زین” و “سەیت كەندیرجی”یەوە بكرێت، بەڵام لەلایەن دادگای ئەو شارەوە قەدەغەی سەر ئەو دوو ناوە هەڵگیرا.

ئەنجومەنی شارەوانی پرسوس لە باكوری كوردستان، لە کۆبوونەوەی شەشی ئابی 2024دا، بڕیاریدابوو كە ناوی دوو پارك لە گەڕەكی "بالكانلیۆگلو"ی ناوچەكە دەستنیشان بكات، یەكێكیان بەناوی داستانی "مەم و زین" كە بەرهەمی ئەحمەدی خانیی و هەروەها یەكێكی دیكەیان بەناوی شاعیر " سەیت كەندیرجی" یەوە ناو بنرێت كە شاعیرێكی ناسراوی ناوچەكەیە.

بەڵام بڕیارەكە دوای ئەوەی نێردرابوو بۆ قایمقامی پرسوس، ناونانی ئەو دوو پاركەی بەو دوو ناوەوە رەتكردبوەوە. بەوهۆیەوە شارەوانی پرسوس پرسەكەی بردە دادگای ئیداری و لە یەكەم دانیشتنی دادگاكە لە شاری رحا بڕیارەكەی ئەنجومەنی شارەوانی پرسوس پەسەندكرا و هیچ كێشەیەكی یاسایی تێدا نەبوو، بەوهۆیەوە بڕیاری قایمقامیەتی پرسوس بە قەدەغەكردنی ئەو دوو ناوە هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی