"تەنها لەو رێگەیەوە دەبێت بە جەژن" باخچەلی: نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین

#دەولەت باخچەلی#جەژنی قوربان#پرسی کورد
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی بە دەستپێشخەری ئەو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە دەستی پێ کردووە، دەڵێت: "نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین. تەنیا لە ڕێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت".
Primary Asset

دەوڵەت باخچەلی

سبەی

 سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی بە دەستپێشخەری ئەو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە دەستی پێ کردووە، دەڵێت: "نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین. تەنیا لە ڕێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت".

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025 پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەیدا باخچەلی لە بارەی ئەو قۆناغە نوێیەوە دوا کە هێشتا کورد و حکومەتی تورکیا لەسەر ناولێنانی ڕێک نەکەوتوون، دەم پارتی و پەکەکە بە "کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری" و ئاک پارتیی دەسەڵاتدار و مەهەپەیش بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبەن.

باخچەلی ئاماژە بەوە دەدات کە تورکیای "بێ تیرۆر" دەبێتە دەستکەوتی مێژوویی بۆ تورکیا و دەڵێت: "تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە جەژنی هەمیشەیی گەلی تورک. لە سەدەی نوێی تورکیادا جێی داردەستەکانی ئیمپرالیزم و تێکدەران و ناپاکان نابێتەوە و تورکیا لە تەنگوچەڵەمەکان ڕزگاری دەبێت".

باخچەلی سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە لەم قۆناغە نوێیەدا پێویستە هەموو لایەک بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت، دەڵێت: "نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین. تەنیا لە ڕێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت".

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی