توێژینەوەیەكی نێودەوڵەتی مێژووی عێراق راست دەكاتەوە

#عێراق#دێراوەکانی بەسرە#بەسرە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكانی تیمێكی نێودەوڵەتی لەسەر دێراوەكانی نزیك بەسرە، دەركەوتووە مێژووی دێراوەكان كە سیستمێكی ئاودێریی كشتوكاڵییە لە سەدەی نۆیەمی زاینی لەلایەن كۆیلە "زەنج"ـەكانەوە دروست كراوە.
Primary Asset

توێژەران لەکاتی لێکۆڵینەوە لە دێراوەکان

سبەی

ساڵانێكی زۆرە پسپۆڕانی زەوی ناسی و شوێنەوارناسی پێیانوابوو كە دێراوەكانی باشووری عێراق لە نزیك بەسرە، مێژووەكەیان بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێ راستی نوێی دەرخستووە.

بەپێی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكانی تیمێكی نێودەوڵەتی لەسەر دێراوەكانی نزیك بەسرە، دەركەوتووە مێژووی دێراوەكان كە سیستمێكی ئاودێریی كشتوكاڵییە لە سەدەی نۆیەمی زاینی لەلایەن كۆیلە "زەنج"ـەكانەوە دروست كراوە.

توێژینەوەكان لەلایەن توێژەرانی زانكۆی دورهام نیوكاسڵ لە بەریتانیا، هەروەها زانكۆی رادباود لە هۆڵەندا بە هاوكاری زانكۆی بەسرە ئەنجامدراوە.

هەرچەندە بەشێكی گرنگی مێژووی عێراق پێكدەهێنن، بەڵام مێژووەكەیان تاڕادەیەكی زۆر نەزانراوە.

لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسیدا، "زەنج"ەكان بەهۆی ستەمی كۆمەڵایەتییەوە راپەڕینێكی گەورەیان لە نێوان ساڵانی 869 بۆ 883 زاینی دژی دەسەڵاتی عەباسی بەرپاكردووە. شۆڕشە 14 ساڵییەكەی زەنجەكان بە یەكێك لە خوێناویترین شەڕەكان دادەنرێت.

تائێستاش بەشێك لە نەوەی كۆیلە زەنجەكان لە شاری بەسرە ماونەتەوە.

توێژینەوەكە گرنگە، چونكە بەشێكی گرنگ لە مێژووی كۆمەڵایەتی ئەو ناوچەیە روون دەكاتەوە. توێژینەوەكە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لەوەی لەو سەردەمەدا خەڵكی چۆن ژیاون و چۆن كاریان كردووە، هەروەها گروپە جیاوازەكان چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.

زەنجەكان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەوە بەكۆیلەكراون و كاری قورسیان پێكراوە، لەوانە وەك دروستكردنی دێراوەكان لە باشووری عێراق. باوەڕوایە زەنجەكان بنەڕەتیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا، ئەو جیاوازییە رەگەزییە هۆكار بووە بۆ بەكارهێنانی وەك كۆیلە و چەوساندنەوەیان لەلایەن دەوڵەتی عەباسییەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی