توێژینەوەکە هیچ مارکەیەکی دەرمانی لێ بەدەر نەکردووە
سبەی
توێژینەوەیەكی فراوان گەیشتووەتە ئەوەی، دەرمانی دابەزاندنی كێش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە دوو هێندە زیاد دەكات و بەهۆیەوە چاو تێكدەدات، كە پەیوەستە بە زیادبوونی تەمەنەوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "گاردیان" ی بەریتانی، دەرمانی چالاككردنی ئاگۆنیستە وەرگرەكان "ئەلبپیتید 1" كە هاوشێوەی "گلوكاگۆنە" (GLP-1 RA) و لە بنەڕەتدا بۆ نەخۆشیی شەكرەیە و دواتر گۆڕدرا بۆ رێگایەكی چارەسەری قەڵەوی، بەڵگەی زیاتر هەیە لەسەر سودە تەندروستییەكانی، كە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن دەدات، خواستی خواردن كەم دەكاتەوە و پرۆسەی هەرسكردنی خۆراك خاو دەكاتەوە.
بەڵام توێژینەوەیەك كە زانایانی كەنەدی لە گۆڤاری "جاما بۆ پزیشكیی چاو" بڵاویانكردووەتەوە، دوای شەش مانگ لەبەكارهێنانی دەرمانی چالاككردنی ئاگۆنیستە وەرگرەكان "ئەلبپیتید 1" بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسە بەتەمەنانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دووهێندە مەترسی تووشبوونیان بە تێكچوونی چاو هەیە، كە پەیوەستە بە تەمەنەوە، بەراورد بە هەمان نەخۆش كە ئەو دەرمانە بەكارناهێنن.
ئەكادیمیستەكانی زانكۆی "تۆرینتۆ" پشكنینیان بۆ داتای پزیشكیی زیاتر لە ملیۆنێك كەس لە دانیشتوانی ئۆنتاریۆ كردووە تا نەخۆشی شەكرە دیاری بكەن، دواتر 46 هەزار 334 نەخۆشیان دیاریكردووە كە تەمەنی ناوەندییان 66 ساڵ بووە و دەرمانی چالاككردنی ئاگۆنیستە وەرگرەكان "ئەلبپیتید 1" كە هاوشێوەی "گلوكاگۆنە" (GLP-1 RA) بەكارهێناوە.
توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە، ئەو كەسانەی ئەو دەرمانە جا لە هەر جۆرێكی بێت بەكاریان هێناوە، "سیماگلۆتاید" و "لیكسیسیناتید" بۆ ماوەی شەش مانگ بەلایەنی كەمەوە، زیاتر تووشی تێكچوونی چاو بوون، بەراورد بەو نەخۆشانەی دەرمانەكەیان نەخواردووە.