دهۆک هاوردەکردنى ئاژەڵ قەدەغە دەکات

#دهۆک#تاى خوێنبەربوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە پارێزگاى دهۆک لە کەمتر لە مانگێکدا سێ حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. یەکەم توشبوو لە 10 ى ئایار تۆمارکرا، کە ژنێکى تەمەن 45 ساڵى مەڕدارى دانیشتووى شیلادزێ بوو، کە بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا. دووەم توشبوو کە بەهەمان شێوە ژنێکى تەمەن 43 ساڵى مەڕدارى دانیشتوى ئامێدى بوو کە لە 22 ى ئایار تۆمارکرا. سێیەم توشبوو لە 3 ى حوزەیران لە قەزای باتیفا تۆمارکرا.
Primary Asset

سبەى

تەندروستى دهۆک هاوردەکردنى ئاژەڵى قەدەغەکرد، ئەوەش بەهۆى مەترسی بڵاوبوونەوەى زیاترى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون لەو پارێزگایە، لەکاتێکدا چەند حاڵەتێکى توشبوون تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەرنراوێکى تەندروستى دهۆک کە رەوانەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، لە ئەمڕۆوە هاوردەکردنى هەموو جۆرە ئاژەڵێک بۆ پارێزگاکە لەسەرجەم دەروازەکانەوە قەدەغەیە.

جەختیشیکراوەتەوە، ئامانج لە بڕیارەکە پاراستنى تەندروستى هاوڵاتییانە، بەوپێیەى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان بەگشتی لەسنورى پارێزگاکە.

لە پارێزگاى دهۆک لە کەمتر لە مانگێکدا سێ حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. یەکەم توشبوو لە 10 ى ئایار تۆمارکرا، کە ژنێکى تەمەن 45 ساڵى مەڕدارى دانیشتووى شیلادزێ بوو، کە بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا. دووەم توشبوو کە بەهەمان شێوە ژنێکى تەمەن 43 ساڵى مەڕدارى دانیشتوى ئامێدى بوو کە لە 22 ى ئایار تۆمارکرا. سێیەم توشبوو لە 3 ى حوزەیران لە قەزای باتیفا تۆمارکرا.

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشتر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکردبوو، رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆى توشبوون بەو نەخۆشیە زۆرە و لەنێوان 50-60% ە، چونکە تووشبووەکە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی دەبێتەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەستەم دەبێت.

لە سێ ساڵی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکى توشبوون بەو نەخۆشیە لە هەرێمى کوردستان تۆمارکران، بەڵام دواتر کۆنتڕۆڵکرا، دواى ئەوەى کۆمەڵێک ڕێکار گیرانەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنى سەربڕخانەکان و ڕشاندنى دەرمان لە کێڵگەکانی ئاژەڵ لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهاردا و کەرەنتینەکردنى ئەو ئاژەڵانەى هاوردە دەکرێن لەسەر سنورەکان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو.

ساڵى 2022 چەند حاڵەتێکى توشبوون بە نەخۆشى تاى خوێنبوون لە هەرێمى کوردستان تۆمارکران و لە حوزەیرانى ئەو ساڵە یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدان بەو نەخۆشیە تۆمارکرا کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵى خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفان بوو لە دەڤەری سۆران.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بەهۆی مێرویەکی زیانبەخشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەبێتە هۆی دابەزینی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤەکە و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات.

بەرزبونەوەی پلەی گەرمی مەترسی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون زیاد دەکات، لایەنە تەندروستییەکان هۆشیاریی و رێنمایی دەدەنە هاوڵاتییان کە خۆپارێزیی زیاتر بکەن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی