سزاى کوشتن یان کڕین و فرۆشتن بە جۆرە قالۆنچەیەک زیاتر لە 14 هەزار دۆلارە

#قالۆنچە#14 هەزار دۆلار#کوشتن#فرۆشتن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا بیندراوە کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و کەسانێک ئامادەن 100 هەزار دۆلاری پێ بدەن، بەڵام هەر کەسێک لە تورکیا بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی 557 هەزار لیرە (14 هەزار و 180 دۆلار) سزا دەدرێت.
Primary Asset

سبەی

جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی 557 هەزار لیرە (14 هەزار و 180 دۆلار) سزا دەدرێت.

ئەم جۆرە قالۆنچەیە کە ناوی زانستی Lucanus cervusیە ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزەیران لە گوندێکی شارۆچکەی فەکە لە پارێزگای ئادانا بیندراوە.

ئەم جۆرە قالۆنچەیە کە هەر هێندەی پەنجەیەک دەبێت، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی ژینگەدا و ئەوانەی دەیبینن لێی دەترسن.

ئەم جۆرە قالۆنچەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییش کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

Lucanus cervus بەوە ناسراوە کە لە زنجیرە چیای ئامانۆس دەژی لە پارێزگای هاتای لە تورکیا و کەسانێک ئامادەن 100 هەزار دۆلاری پێ بدەن، بەڵام بەڵام هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی 557 هەزار لیرە (14 هەزار و 180 دۆلار) سزا دەدرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی