بە هۆی قوربانیکردنەوە زیاتر لە 14 هەزار کەس لە تورکیا و باکوری کوردستان بریندار بوون

#قوربانیکردن#وەزیری تەندروستیی تورکیا#تورکیا#باکوری کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند تەنیا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 14 هەزار و 372 کەس بە هۆی قوربانیکردنەوە بریندار بوون.
Primary Asset

سبەی

 وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، تەنیا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 14 هەزار و 372 کەس بە هۆی قوربانیکردنەوە بریندار بوون و زۆرترین رووداوى لەو شێوەیە لە ئەنقەرە تۆمارکراوە.

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو جەژنی قوربانیی ئەمساڵیش هەزاران کەس لە کاتی قوربانیکردن و بەهۆی “نەشارەزایی و سەرنج بڵاوییەوە” لە تورکیا و باکوری کوردستان بریندار بوون.

پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژە بەوە دەدات تەنیا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 14 هەزار و 372 کەس سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانیان کردووە بە هۆی برینداربوونیان لە کاتی قوربانیکردندا.

ناوبراو بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە برینی زۆربەی بریندارەکان سوک بووە، دەڵێت: "لە ڕۆژانی جەژندا بەبێ ناوبڕ خزمەتگوزاریی تەندروستی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرێت".

بەرزترین ژمارەی برینداربووان لە پێنج پارێزگا بووە و بەم جۆرەیە: ئەنقەرە 1049، ئیستانبوڵ 753، کۆنیا 655، دیلۆک (عەنتاب) 634، مانیسا 572.

وەزیری تەندروستیی تورکیا بە پێویستی دەزانێت لەلایەن قەسابی شارەزاوە ئاژەڵەکانی قوربانی سەر ببڕێن و پارچە پارچە بکرێن، نەک کەسانی نەشارەزا و بێئەزمون.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی