رێژەی منداڵبوون دابەزیوە؛ توێژینەوەکان: کێشەی دارایی هۆکارە

#نەتەوەیەکگرتووەکان#منداڵ#رێژەی منداڵبوون
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 21 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • رێژەی لەدایکبوون لە سەرانسەری جیهاندا دابەزیوە. هاوڵاتییان هۆکاری تایبەت بە خۆیان سەبارەت بە دابەزینی رێژەی منداڵبوون هەیە، لەوانە کێشەی دارایی و تەندروستی، بەڵام حکومەتە راستڕەوەکان دیدگای جیاوازیان هەیە سەبارەت بە کەمی رێژەی منداڵبوون.
Primary Asset

سبەی

رێژەی لەدایکبوون لە سەرانسەری جیهاندا دابەزیوە. هاوڵاتییان هۆکاری تایبەت بە خۆیان سەبارەت بە دابەزینی رێژەی منداڵبوون هەیە، لەوانە کێشەی دارایی و تەندروستی، بەڵام حکومەتە راستڕەوەکان دیدگای جیاوازیان هەیە سەبارەت بە کەمی رێژەی منداڵبوون.

بەپێی توێژینەوەکانی سندوقی دانیشتوانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە خواستی هاوڵاتیان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ هەبوونی ژمارەی منداڵی دڵخوازی خۆیان، دەرکەوتووە، لە پێنج کەسی سەروو تەمەن 50 ساڵان، دوو کەسیان وتوویانە ژمارەی دڵخوازی منداڵیان هەبووە.

سەبارەت بە هۆکارەکان، لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، هۆکاری دارایی، تەندروستی و ترس لە داهاتوو گەورەترین رێگرییەکان بوون بۆ هەبوونی ژمارەی منداڵی دڵخوازی خۆیان.

کێشە داراییەکان بە گشتی خۆی دەبینێتەوە لە نەبوونی خانووی گەورە، چاودێری منداڵ و نەبوونی کاری بەردەوام، کە دەبێتە هۆی رێگریکردن لە هەبوونی خێزانێکی گەورە.

توێژینەوەکان پشتی بەستووە بە وەڵامی زیاتر لە 14 هەزار کەس لە 14 وڵات لە پێنج کێشوەری جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا.

بەپێی توێژینەوەکان، زیاتر لە نیوەی بەشداربووان، کێشە داراییەکان بە هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون دەزانن. نزیکەی 24%ـی هاوڵاتیانیش کێشە تەندروستییەکان بە هۆکار دەزانن، هەروەها ترس لە داهاتوو بەهۆی نادڵنیاییەکان بەهۆی جەنگ و گۆڕانی کەشوهەوا بە رێژەی 19%، ئەوەش بەپێی ئاماری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، هەر دایکێک پێویستە دوو منداڵ دروست بکات، بەڵام لە ئەوروپا و بەریتانیا رێژەیەکە خوار ستانداردە، لە جیهانیشدا بەرەو داکشان دەڕوات.

حکومەت و کەسایەتییە راستڕەوەکان هۆکاری کەمی رێژەی لەدایکبوون دیدگای جیاوازیان هەیە.

حکومەتەکانی وەک هەنگاریا و ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا، بۆ هۆکاری کەمی رێژەی لەدایکبوون هاوڵاتیان تۆمەتبار دەکەن بە رەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی دایکایەتی و باوکایەتی.

بۆ نموونە لە ئەمەریکا سەرەڕای رێکاری توند لەسەر لەباربرنی منداڵ و پێدانی پێنج هەزار دۆلار هاوکاریی بۆ ئەو دایکانەی منداڵیان دەبێت، نەیتوانیوە کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی لەدایکبوون لە وڵاتەکە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی