روسیا بە 500 درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا

#روسیا#ئۆکراینا#دۆرن#کیێڤ#مۆسکۆ
21 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 19 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • شەوی رابردوو سوپای روسیا بە نزیکەی 500 درۆن هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا. هێرشەکە بە گەورەترین هێرشی درۆنی دادەنرێت لە سێ ساڵەی شەڕی روسیا و ئۆکراینا.
Primary Asset

سەربازێک لە کاتی هەڵفڕاندنی درۆنێکدا

سبەی

شەوی رابردوو، سوپای روسیا گەورەترین هێرشی درۆنی کردە سەر ئۆکراینا.

شەوی رابردوو سوپای روسیا بە نزیکەی 500 درۆن هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا. هێرشەکە بە گەورەترین هێرشی درۆنی دادەنرێت لە سێ ساڵەی شەڕی روسیا و ئۆکراینا.

هێرشەکانی روسیا لە کاتێکدایە کە کیێڤ و مۆسکۆ لە دانوستاندان بۆ رێککەوتنی ئاگربەست، لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەی هەردوولا ئازادکراوان.

بەپێی راگەیەندراوی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، شەوی رابردوو مۆسکۆ بە 479 درۆن و 20 موشەکی دوورهاوێژ ژمارەیەک ناوچەی جیاوازی ئۆکراینای کردووەتە ئامانج. سوپای ئۆکراینا توانیویەتی 277 درۆن و 19 موشەکی دوورهاوێژەیان تێکبشکێنێت، تەنها 10 درۆن ئامانجەکانیان پێکاوە، تائێستا دوو کەس کوژراون و نۆ کەس بریندار بوون.

هێرشەکانی روسیا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە درۆنییە بێپێشێنەکەی ئۆکراینا، بە ناوی ئۆپەراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆکە.

رۆژی یەکشەممە (یەکی حوزەیرانی 2025)، سوپای ئۆکراینا بە زنجیرەیەک هێرشی درۆنی قوڵایی خاکی روسیای بەئامانج گرت.

ئۆپەراسیۆنەکەی ئۆکراینا لەڕێگەی درۆنەوە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە. ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت: "بە تەواوی زیرەکانە و سەرکەوتوو" ناوبرد.

ئۆپەراسیۆنەکە چۆن ئەنجامدرا؟

بە وتەی سەرۆکی ئۆکراینا، هێرشەکە 18 مانگە پلانی بۆ دادەنرێت. لە ئەنجامی هێرشەکە لە قوڵایی خاکی روسیا 40 فڕۆکەی روسیا تێکشكێندراوە.

هێرشەکە لەڕێگەی 117 درۆنەوە ئەنجامدراوە، درۆنەکان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە براونەتە ناو قوڵایی خاکی روسیا. لە نزیک فڕۆکەخانەکان لە بارهەڵگرەکانەوە درۆنەکان هەڵفڕێندراون و هێرشەکانیان ئەنجامداوە.

هێرشە درۆنییەکان لە دووری 4000 کیلۆمەترەوە ئەنجامدراوە، ئەوە یەکەمجارە لەو دوورییەدا درۆنی ئۆکراینا هێرش ئەنجامدات.

هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر پێنج ناوچەی جیاوازی روسیا بووە. فڕۆکەخانەی ئۆلینیا، لە هەرێمی مەرمانسک، فڕۆکەخانەی بێلایا لە هەرێمی ئارکوتسک، ناوچەی ئیڤانۆڤۆ، ریازان و ئامور.

سەبارەت بە هێرشەکە زیلینسکی، “هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی سەربەخۆییمان، دەوڵەتەکەمان و خەڵکەکەمان.”

جۆری فڕۆکەکان

ئەو فڕۆکانەی لە هێرشەکە تێکشکاون، فڕۆکەی جەنگیی کاریگەرن و توانای هەڵگرتنی بۆمی جیاواز، لەنێویاندا بۆمبی ئەتۆمییان هەیە. بەپێی راپۆرتی میدیاکان و ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، جۆرەکانی Tu-95، Tu-22 و A-50 لەنێوی ئەو جۆرانەن کە لەلایەن درۆنەکانی ئۆکرایناوە تێکشکاون.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا، زنجیرە هێرشە درۆنییەکان نزیکەی 34%ـی فڕۆکە بۆمبهەڵگرەکانی روسیایان لەناوبردووە کە توانای هەڵگرتنی چەندین جۆری موشەکی جۆراوجۆریان هەیە.

هێرشەکان دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو، ئۆکراینا و روسیا گەڕێکی دانوستانیان لە تورکیا ئەنجامدا. بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان ئۆکراینا و  روسیا لە تورکیا ئەنجامدرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی