سبەی
دەیان رێکخراوی مافی مرۆڤ و ئەکادیمی و رۆژنامەنوس و پزیشک و پارێزەری عێراقی هەڵوێستی خۆیان لەسەر پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن و داوا دەکەن فەرمانبەران نەکرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. داوای هەڵوێستیش لە یۆنامی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن فشار لە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەزووترین کات.
لە بەیاننامەکەدا کە ناوو ئیمزای دەیان رێکخراوی مافی مرۆڤ و چالاکوان و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ و ئەکادیمی و نوسەر و رۆژنامەنووس و پزیشک و یاساناس و پارێزەری لەسەرە، بە توندترین دەستەواژە ئیدانەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خانەنشین و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکەن، کە بوەتە هۆی زیادبوونی کێشەی ئەو چین و توێژانە بەتایبەتی و هاوڵاتیان بە گشتی، کە بڕینی مووچەیە پێش جەژنی قوربانی پیرۆز.
ئاماژەیان بەوەکردووە؛ لەکاتێکدا پێویستە حکومەتی فیدراڵی سزای دەسەڵاتدارانی هەرێم بدات و دەروازەکانی بەقاچاخبردنی نەوت دابخات و لێپرسینەوە لە قاچاخچییەکان بکات، نەک تەنها چاوی لەسەر یەک دۆسیە بێت و ئەوانی دیکە پشتگوێ بخات.
لە بەیاننامەکەدا، بەرپرسیارێتی سەرەکییان خستوەتە ئەستۆی پارتە گەورەکانی شیعە و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر و هاوبەشەکانیان لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی و پارتە سونییە هاوبەشەکانیان لە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت.
ئەو ئەکادیمی و پارێزەر و بەرگریکارانە داوایان لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردووە، فەرمانبەران نەئاڵێنن لە ناکۆکییە سیاسییەکان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بکەن بەپێی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان و سزادانی گەندەڵکاران لەهەر پێگە و سەر بە هەر لایەنێک بن.
داواش لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن فشار بخەنە سەر حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەری خێرا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان.
ناوی ئەو کەسانەی بەیاننامەکەیان دەرکردووە: