دیوى ناوەوەى هێرشەکان؛ ئیسرائیل بە سێ رێگا دزەیکردە دڵى ئێرانەوە

#ئیسرائیل#ئێران
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 21 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە کە مۆساد ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە بە ئامانجی تێکدانی توانا بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێرشێکی فراوانتر کە دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئێرانی کردە ئامانج.
Primary Asset

سبەى

ئیسرائیل لە هێرشە بەرفراوانەکەیدا بۆ سەر ئێران سێ رێگەى بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانى هێرش لەناوخۆى ئەو وڵاتە و پەکخستنى توانا بەرگرییەکانى، بە ئامانجى رێگەخۆشکردن بۆ هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکەى.

میدیاکانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە، مۆساد بنکەیەکى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەسەر خاکی ئێران دامەزراندووە و لە هێرشەکەدا بەکاریان هێناوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمنیی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، کە هێزەکانى کۆماندۆی مۆساد پێش هێرشەکان لە ئێران چالاکییان ئەنجامداوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە کە مۆساد ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە بە ئامانجی تێکدانی توانا بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێرشێکی فراوانتر کە دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئێرانی کردە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە کە بریکارەکانی مۆساد چەکی وردیان بردوەتە ناو خاکی ئێران و لە نزیک شوێنەکانی پاتری مووشەکی زەمین بە ئاسمانى ئێرانى جێگیریان کردووە، بە ئامانجی تێکدانی توانای بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆماندۆی مۆساد بە سەرکەوتوویی ئەو چەکانەیان بەکارهێناوە بۆ لەناوبردنی ئامانجە تایبەتەکان، لەوانە سەکۆى هەڵدانى مووشەکی بالیستی لە بنکەی ئەسفجاد لە نزیک تاران کە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان دادەنرێت.

سێ رێگا

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئیسرائیل بە سێ رێگا لەناوخۆى ئێران هێرشى ئەنجامداوە:

1- یەکینەکانی کۆماندۆ: تیمەکانی کۆماندۆی مۆساد سیستەمی چەکی ڕێنمایی وردیان لە ناوچە کراوەکانی نزیک شوێنەکانی مووشەکی سەرزەوی بۆ ئاسمانی ئێران (SAM) جێگیر کرد بۆ پەکخستنی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەى فڕۆکەکانی ئیسرائیل.

2. تەکنەلۆژیای سەر ئۆتۆمبێل: تەکنەلۆژیای ئاڵۆز لەسەر ئۆتۆمبێل دانرا. لە سەرەتای هێرشە لەناکاوەکەدا، چەکەکان هەڵدران و بەتەواوەتی سیستەمی بەرگری ئێران بە ئامانج گیرا لەناوبران.

3. بنکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: مۆساد بنکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوى لە ناوخۆی ئێران دامەزراندبوو، کە هێرشی کردە سەر سیستمى بەرگرى ئاسمانى لە نزیک تاران- کە بە هەڕەشەیەکی ستراتیژی و مەدەنی بۆ ئیسرائیل دادەنران.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی