بەرپرسێکی ئێران: هەر وڵاتێک بەرگری لە ئیسرائیل بکات دەیکەینە ئامانج

#ئێران#ئیسرائیل#هێرش
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەرپرسێکی ئیرانی هەڕەشەی ئەوە دەکات، هەر وڵاتێک بەرگری لە ئیسرائیل بکات، بنکەکانی لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
Primary Asset

سبەی

بەرپرسێکی ئیرانی هەڕەشەی ئەوە دەکات، هەر وڵاتێک بەرگری لە ئیسرائیل بکات، بنکەکانی لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

تۆڕی (سی.ئێن.ئێن) لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاوی کردەوە؛ هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە، هەر وڵاتێکیش بەرگری لە ئیسرائیل بکات بنکەکانی لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

بەرپرسەکەی ئێران رایگەیاندوە: ئێران پارێزگاریی لە مافی خۆی دەکات بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و هەر هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر وڵاتەکەیان، هەر وڵاتێکیش بەرگری لە ئیسرائیل بکات لە پرۆسەکانی بۆ سەر ئێران، ئەوکاتە بنکە و پێگەکانی لە ناوچەکە دەبێتە ئامانجی هێرشەکان.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمی کە لێدوانی بەرپرسەکەی بۆ (سی.ئێن.ئێن) بڵاوکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کە رۆژی هەینی دوو سەرچاوەی ئەمەریکی و ئیسرائیلی بە ئاژانسەکەیان رایگەیاندووە: سوپای ئەمەریکا هاوکاریی ئیسرائیلی کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

سەرچاوە ئەمەریکییەکە ئاشکرای کردووە؛ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بەهەمانشێوە هاوکاریی سیستمی بەرگری ئیسرائیلیان کردووە.

لەلایەکی ترەوە عەباس عەراقچی، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە و جەختی کردوەتەوە، کە ئێران بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە و پارێزگاریی لە سەروەری و گەلەکەی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە؛ عەراقچی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا ئیتاڵیا، قوبرس، ئوسترالیا، قەتەر، سعودیە، هندستان و عێراق ئەنجامداوە و تیایدا جەختی کردووەتەوە ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی و کوشتنی بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانایانی ئەتۆمی و هاوڵاتیانی مەدەنی، کە دژی سەرجەم یاسا نێودەوڵةتییەکانە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی