زانیاریی لەسەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران

#ئێران#ناوەندە ئەتۆمییەکان#ئیسرائیل#The New York Times
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بەباشی بنیاتنراون، شوێنی جوگرافیان بە هەموو ئێراندا بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەکیان لە قوڵایی زەویدان، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنیان لە هێرشی ئاسمانی.
  • لە راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکیدا، زانیاری لەسەر بەشێک لە سەنتەر و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران خراوەتەڕوو.
Primary Asset

ناوەندی نەتانز، ئێران

سبەی

ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بەباشی بنیاتنراون، شوێنی جوگرافیان بە هەموو ئێراندا بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەکیان لە قوڵایی زەویدان، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنیان لە هێرشی ئاسمانی.

لە راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکیدا، زانیاری لەسەر بەشێک لە سەنتەر و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران خراوەتەڕوو.

نەتانز

ناوەندی نەتانز بە دووری 225 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری تاران و بە یەکێک لە سەرەکیترین ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆم دادەنرێت، هەروەها ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی ئیسرائیل بوو. وادەردەکەێت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ناوەندەکە زیانی زۆری پێگەیشتبێت.

ناوەندی نەتانز زنجیرەیەک سەنتەرفیوج لە خۆدەگرێت کە لە پێشکەوتووترین مۆدێلەکانن، بەکاردێن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرزترین ئاست. بەپێی وتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی ناوەندی نەتانز 14 هەزار سەنتەرفیوج لە ناوەندەکە کار دەکەن.

پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی نزمدا دەتوانرێت بۆ خزمەتگوزاریی بەکاردەهێنرێت، وەک بەکارهێنانی کارەبا، بەپێچەوانەوە لە ئاستی بەرزدا بۆ چەکی ئەتۆمی بەکاردێت.

پێشتر چەند جارێک بەشێوەی جیاواز نەتانز کراوەتە ئامانج، 15 ساڵ لەمەوبەر رووبەڕووی هێرشێ ڤایرۆسی بووەوە، لە 2021 تەقینەوەیەکی تێیدا روویدا. لە رابردوودا ئێران بەردەوام چاکسازیی لە ناوەندەکەدا کردووە و ژمارەی سەنتەرفیوجەکانی زیاد کردووە.

دواین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە کورە ئەتۆمییەکانی نەتانز، ئەوەش مەترسی تیشکدانەوەی دروست کردووە. 

سەبارەت بە ئەو بابەتە، رافایل گرۆسی، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی راگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمی نەتانز، بەشی سەرەوەی ناوەندی پیتاندنی لەناوبردووە، ئەوەش بووەتە هۆی تیشکدانەوەی کیمیایی، بەڵام کۆنترۆڵکراوە.

فۆردۆ

ناوەندی فۆردۆ دەکەوێتە نزیک شاری قوم، بە قوڵایی نزیکەی 800 مەتر لە شاخەکانی شارەکەدایە. بە یەکێک لە پارێزراوترین ناوەندە ئەتۆمییەکان دادەنرێت. بەپێی زانیارییەکان ناوەندەکە بە جۆرێکە، ئیسرائیل بە تەنها ناتوانێت زیانی پێبگەیەنێت، بەبێ هاوکاریی.

فۆردۆ بە نهێنی دروستکرا، لە 2009 ئاشکرا بوو. ناوەندەکە پێشکەوتووترین سەنتەرفیوجەکانی تێدایە، ئەوەش گرنگە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% کە گرنگە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

وتەبێژی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: زیانێکی کەم بە وێستگەی ئەتۆمی  فۆردۆ لە قوم گەیشتوو.

 وێستگەی فۆردۆ پێگەیەکی گرنگی پیتاندنی یۆرانیۆمە، پێش هێرشەکانی ئیسرائیل بەشێکی گەورەی کەرەستە و پێداویستییەکان گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی وێستگەکە.

پارچین

پارچین کۆمەڵگەیەکی سەربازییە لە باشووری رۆژهەڵاتی تاران، سوپای ئێران چەک و تەقەمەنی ئاست بەرزی تێدا تاقیکردووەتەوە، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆمبی ئەتۆمی. پارچین جێگەی گومانی ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان کە گومان دەکەن لە رابردوودا بۆ مەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بەکارهێنرابێت. پێشتر ئێران رێگریی کردووە لە پشکنینی ناوەندەکە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.

بوشەهر

بوشەهر تاکە وێستگەی ئەتۆمی ئێرانە کاردەکات. دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداوی فارس، سووتەمەنی روسی بەکاردەهێنێت بۆ راپەڕاندنی کارەکانی وێستگەکە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی