وۆڵ ستریت جۆرناڵ: مۆساد بەتەواوەتی رۆچووەتە ناو دەمودەزگاکانی ئێرانەوە

#ئیسرائیل#ئێران#مۆساد#وۆڵ ستریت جۆرناڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • لەگەڵ بەردوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەڕێگەی فرۆکەی ئێف-35 بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەکان و سەرکردە باڵاکانی ئێران، درۆنە کەمتێچووەکانیش زیانێکی زۆریان لە ئێران داوە.
  • ئەوەی جێگەی پرسیارە، چۆن درۆنەکان براونەتە ناو ئێران؟ راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.
Primary Asset

سبەی

لەگەڵ بەردوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەڕێگەی فرۆکەی ئێف-35 بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەکان و سەرکردە باڵاکانی ئێران، درۆنە کەمتێچووەکانیش زیانێکی زۆریان لە ئێران داوە.

ئەوەی جێگەی پرسیارە، چۆن درۆنەکان براونەتە ناو ئێران؟ راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.

بەپێی راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، چەندین مانگی خایاندووە تا ئیسرائیل هەزاران پارچەی درۆنی بە قاچاغ بردووەتە ئێران، پارچەکان لەڕێگەی جانتا، بارهەڵگر و کۆنتەینەرەوە براونەتەوە ناو ئێران، لەگەڵ پارچەی درۆنەکاندا تەقەمەنیش براونەتە ئەو وڵاتە.

بریکارەکانی مۆساد دابەشبوون بەسەر چەند تیمێکدا، بەشێکیان نزیک سیستمە بەرگرییەکان و بەشێکی دیکەیان نزیک سیستمەکانی هەڵدانی موشەک بوون. لەکاتی دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، تیمەکان بە درۆنەکان سیستمی بەرگریی و هەڵدانی موشەکەکانییان بەئامانج گرتووە.

ئۆپەراسیۆنی بریکارە مەیدانییەکانی ئیسرائیل، یارمەتیدەر بووە بۆ تیگەیشتن لە سروستی سنوری وەڵامدانەوەی ئێران. هەروەها ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکردایەتی بریکارە هەواڵگرییەکانی مۆساد ئامانجی ئەوە بووە مەترسی لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەهڵێن بە پەکخستنی سیستمە بەرگرییەکانی ئێران. لە سەرەتای هێرشەکەدا تیمەکانی مۆساد رێگرییان کردووە لە ئاراستەکردنی ژمارەیەکی زۆر موشەک بە ئاراستەی ئیسرائیل.

سیما شاین، ئەفسەری پێشووی مۆساد قسەی بۆ وۆڵ ستریت کردووە و دەڵێت: "ئیسرائیل پێشبینی هەڵدانی ژمارەیەکی زۆر زیاتر موشەکی کردووە،" وەک ئەفسەرەکەی پێشووی مۆساد دەڵێت: "بەڵام مانەی ئەوە نییە ئەمڕۆ یان سبەینێ، ئێمە چیتر پێشبینی وەڵامێکی توندتر نەکەینەوە."

هێرشەکانی مۆساد بۆ سەر سیستمە بەرگرییەکانی ئێران زۆر کاریگەر بووە، زۆر بەخێرایی یارمەتی ئیسرائیلی داوە بۆ باڵادەستی خۆی لەسەر ئاسماندا بسەپێنێت.

کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، ئاماژەیەکی روونە کە بریکارە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل زۆر بە قوڵی رۆچوونەتە نێو دامودەزگاکانی ئێرانەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمجارەی مۆساد تەواو ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی مۆساد تەنها لێدان نەبوو لە سیستمە بەرگرییەکانی ئێران، بەڵکو ژمارەیەکی زۆریش فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمیان کوشت.

تیمەکانی مۆساد لە ئێران ساڵانێکە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە. تیمەکان دەیانزانی ئێران سیستمە موشەکییەکانی دەشارێتەوە، تەنها لەکاتی هێرشکردندا دەردەکەون، بۆیە پێویست بووە کارێک بکەن سیستمەکان بکەونە دۆخی ‌هێرشەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی هەواڵگریی ئیسرائیل هێرشیان بکەنەسەر و تێکیانبشکێنن.

بریکارە مەیدانییەکانی مۆساد بەڕێگەی جیاواز تەقەمەنییان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەکاریبهێنن بۆ درۆنەکان. ئیسرائیل لە وڵاتی سیێەم مەشقی بە سەرۆک تیمەکان کردووە، پاشان سەرۆک تیمەکان لە ئێران مەشقیان بە بریکارانی دیکە کردووە.

تیمەکانی مۆساد چاودێری جوڵەی موشەک هاوێژەرەکانیان کردووە، پێش هەڵدانی موشەکەکان بە ئامانجیان گرتوون. مۆساد تەنانەت زانیاری هەبووە لەسەر ئەو بارهەڵگرانەی موشەکەکانیان بۆ شوێنی هەڵدانیان گواستووەتەوە. تیمەکان دەیان بارهەڵگری پڕ موشەکیان تەقاندووەتەوە.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئیسرائیل بەپێی وتەی ئەفسەرەکەی پێشووی مۆساد ئەوە بووە کە ترس لە دڵی بەرپرسانی باڵای ئێران بڵابکەنەوە، "هیچ کەسێک لە پلە باڵاکانی ئێران ناتوانێت دڵنیابێت کە بریکارانی ئیسرائیل چاودێریان ناکەن و ئامانجی دواتری مۆساد نین،" هەروەها دەڵێت: "ئەوە تەنها کوشنی جەستەیی فەرماندەکان نییە، بەڵکو بڵاوکردنەوەی ترسە لای کەسانی پلە باڵای ئێران."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی