هەنگەوانان داوای رێگریكردن لەهەنگوینی ساختە دەكەن

#هەنگوینی ساختە#کوردستان#سلێمانی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • كۆمەڵەی هەنگەوانان لەڕێگەی یاداشتێكەوە، داوای ڕێگری كردن لەهەنگوینی ساختە دەكەن كەلەبازاردا بەشیلە و هەنگوینی خۆماڵی دەفرۆشرێت. بۆ ئەو مەبەستەش پەنا بۆ قایمقامیەتی سلێمانی دەبەن.
Primary Asset

وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی

سبەی

كۆمەڵەی هەنگەوانان لەڕێگەی یاداشتێكەوە، داوای ڕێگری كردن لەهەنگوینی ساختە دەكەن كەلەبازاردا بەشیلە و هەنگوینی خۆماڵی دەفرۆشرێت. بۆ ئەو مەبەستەش پەنا بۆ قایمقامیەتی سلێمانی دەبەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.16  پێشوازییان لە كۆمەڵەی هەنگەوانان و مامۆستایەكی زانكۆ كردووە، كەلەڕێگەی یاداشتێكەوە داوا دەكەن ڕێگری بكرێت لەهەنگوینی ساختە كەلەبازاردا بەهەنگوین و شیلەی خۆماڵی دەفرۆشرێت.

قائیمقامی سلێمانی نوسیویەتی:" ئێمە لەڕێگەی لیژنەكانمانەوە سەرجەم نوسینگە كشتوكاڵیەكان و دوكانەكانی فرۆشتی دەرمان و پێداویستی هەنگەوانانمان ئاگادار كردووەتەوە كە لە ژێرچاودێری لایەنی پەیوەندیدارو ڕێنماییەكانیاندا كارەكانیان ئەنجام بدەن و مۆڵەتی فەرمییان هەبێت، لیژنەكانیشمان بەردەوام لەگەڕان و بەداداچوندان و نابێت بەهیچ شێوەیەك شیلە بەهەنگوین بەهاوڵاتیان بفرۆشرێت و هەرفرۆشیارێك شیلەی ساختە بەهەنگوین بفرۆشێت توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت".  

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی