دادگاى پێداچونەوە رەتیدەکاتەوە؛ دادگاى فیدراڵى جەخت لە بڕیارەکەى لەبارەى مووچەى خانەنشینى پلەباڵاکان دەکاتەوە

#دادگای باڵاى فیدراڵى#خانەنشینى
7 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • دادگاى فیدراڵى پێیوایە هەژمارکردنى مووچەی خانەنشینی بەڕێژەی 80% بۆ پلە باڵاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان پێچەوانەی پرەنسیپی یەکسانییە کە لە ماددەی 14ی دەستووری عێراقدا هاتووە.
Primary Asset

سبەى

دادگای باڵاى فیدراڵى عێراق جەخت لە بڕیارەکەى دەکاتەوە لەبارەى نادەستورى بوونى بڕیارى تایبەت بە شایستەى خانەنشینى پلە باڵاکان، لەکاتێکدا دادگاى پێداچوونەوە رایگەیاندبوو ئەو پرسە لە تایبەتمەندى کارەکانى دادگاى فیدراڵى نییە.

 دادگای باڵاى فیدراڵى ڕۆژی دووشەممە، بڕیارەکەى سەبارەت بە نادەستووریبوونی بڕگەی هەشتەمی ماددەی 35ی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە خانەنشینى بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

بەپێی ئەو بڕگەیە، بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتدا مافی خانەنشینییان هەیە بەرێژەى لە 80%ی کۆی گشتیی دوایین مووچە و دەرماڵەیان.

دادگاى فیدراڵى پێیوایە هەژمارکردنى مووچەی خانەنشینی بەڕێژەی 80% بۆ پلە باڵاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان پێچەوانەی پرەنسیپی یەکسانییە کە لە ماددەی 14ی دەستووری عێراقدا هاتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوو هەفتە لەمەوبەر، دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەو بارەیەوە بە نەبوو دانابوو، جەختیکردبووەوە کە ئەو پرسە لە تایبەتمەندى دادگاى فیدراڵى نییە و دادگاى پێداچوونەوە بەرزترین دەستەى دادوەرییە لە عێراق. 

<?php echo get_the_title() ?>

 

<?php echo get_the_title() ?>
<?php echo get_the_title() ?>
بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی