رۆژنامەی تەقیوم: سی ئای ئەی دەیەوێت ئیسرائیل و تورکیا بە شەڕ بدات

#سی ئای ئەی#ئیسرائیل#تورکیا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • ڕۆژنامەی تەقیوم'ی نزیک لە ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە ڕۆژی پێنجەمیەوە دامەزراوەی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) هەوڵ دەدات تورکیاش ڕابکێشێتە ناو شەڕەکە.
Primary Asset

سبەی

ڕۆژنامەی تەقیوم'ی نزیک لە ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێ دەنێتە ڕۆژی پێنجەمیەوە دامەزراوەی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) هەوڵ دەدات تورکیاش ڕابکێشێتە ناو شەڕەکە.

ڕۆژنامەی تەقیوم ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025 سەرنجی خستووەتە سەر گوتارێکی مایکڵ ڕۆبن کە گوتوویەتی: "شەڕی ئێران و ئیسرائیل پڕۆڤەیە بۆ شەڕی داهاتوو لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل".

ڕۆژنامەکە بە جۆرێک ناوی مایکڵ ڕۆبن'ی هێناوە کە گوایە "سیخوڕی سی ئای ئەی" و "دوژمنی تورکیا"یە و دەڵێت: "ڕۆبن دەیەوێت تورکیا ڕابکێشێتە ناو شەڕەکە و گەشەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا بە ئامانج بگیرێت".

ئەمە دوای ئەوە دێت مایکڵ ڕۆبن لە National Security Journal گوتارێکی بە ناوی "ئایا شەڕی ئیسرائیل و ئێران: پرۆڤەیە بۆ شەڕی داهاتوو لەگەڵ تورکیا؟" بڵاو کردەوە.

ڕۆبین بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بە دامەزراندنی پیشەسازیی بەرگریی ناوخۆیی و لەژێر ناوی کاری مەدەنیدا دەیەوێت بەرنامەی ئەتۆمی دروست بکات و بە سپۆنسەری تورکیا پشتیوانی گروپەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵا دەکات.

ڕۆبین بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لەگەڵ ئەمانەدا هەڵوێستە نەرێنییەکانی تورکیا لەسەر ئیسرائیل، هاوتەریبییەکی مەترسیدار دروست دەکات، گوتی: "نابێت خۆرئاوا هەڕەشەی جیدی تورکیا نادیدە بگرێت و هەڵەی شکستە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران دووبارە بکاتەوە".

ڕۆبین پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ حەماس لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە "پشتیوانی لە تیرۆر" ناوبردووە و نوسیوویەتی: "تورکیا وەک ئەوەی ئێران پێشتر دەیکرد وەک پشتیوانی تیرۆر دەجوڵێتەوە. ئەردۆغان نەک هەر داوای لێبوردنی نەکردووە چونکە پشتیوانی لە حەماس کردووە، تەنانەت ڕێگەی دا بە ئەندامانی حەماس لە بەندەرەکانی تورکیاوە پلان بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی جوو دابنێن".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی