ئۆجەلان: ئەگەر دەم پارتی ڕێژەی دەنگەکانی بگاتە لە سەدا 20، دەبێتە دەسەڵاتداری تورکیا

#دەم پارتی#ئۆجەلان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاماژەدان بەوەی کرانەوەی تورکیا بە ڕووی سیاسەتی دیموکراتیدا بەربەستەکانی بەردەم دەم پارتی لادەبات و دەڵێت: "پێویستە دەم پارتی بەهێزتر ببێت، ئەگەر دەم پارتی ڕێژەی دەنگەکانی بگاتە لە سەدا 20، دەبێتە دەسەڵاتدار و هاوبەشی دەسەڵات لە تورکیا، ئەوکاتەیش دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت".
Primary Asset

سبەی

عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاماژەدان بەوەی کرانەوەی تورکیا بە ڕووی سیاسەتی دیموکراتیدا بەربەستەکانی بەردەم دەم پارتی لادەبات و دەڵێت: "پێویستە دەم پارتی بەهێزتر ببێت، ئەگەر دەم پارتی ڕێژەی دەنگەکانی بگاتە لە سەدا 20، دەبێتە دەسەڵاتدار و هاوبەشی دەسەڵات لە تورکیا، ئەوکاتەیش دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت".

عومەر ئۆجەلان لە میانی هەڤپەیڤینێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا ئاماژە بەوە دەدات لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی مامی لە 7ـی حوزەیران، تاوتوێی چەندین مژاریان کردووە.

ئۆجەلان بە پێویستی زانیووە دەم پارتی لەگەڵ خەڵک بکەوێتە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە و ڕێژەی دەنگەکانی لە سەرتاسەری تورکیا بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە پارتێکی کاریگەرتر لە تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

 عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاماژەدان بەوەی کرانەوەی تورکیا بە ڕووی سیاسەتی دیموکراتیدا بەربەستەکانی بەردەم دەم پارتی لادەبات و دەڵێت: "پێویستە دەم پارتی بەهێزتر ببێت، ئەگەر دەم پارتی ڕێژەی دەنگەکانی بگاتە لە سەدا 20، دەبێتە دەسەڵاتدار و هاوبەشی دەسەڵات لە تورکیا و ئەوکاتەیش دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت".

ئۆجەلان بە سەرنج خستنە سەر خراپی دۆخی ئابوری لە تورکیا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری، بە پێویستی دەزانێت دەم پارتی بە قوڵی کار لەسەر ئەو پرسە گرنگانە بکات و ببێتە دەنگی تەواوی کرێکار، هەژار و نەداران.

هەرچەند سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستان لە 1990ـەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەژێر چەترێکی هاوبەشدا کۆبوونەتەوە، بەڵام تا حوزەیرانی 2015 ئەم جوڵانەوە سیاسییەی ئێستا دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات نەیتوانی بەربەستی لە سەدا 10 تێپەڕێنێت و بگاتە پەرلەمان.

بە دەستهێنانی ڕێژەی لە سەدا 13.12ـی دەنگەکانی تورکیا لە هەڵبژاردنە گشتییەکان لەلایەن هەدەپەوە لە کاتێکدا بوو ماوەی دوو ساڵ بوو دانوستانەکان لە نێوان ئاک پارتیی دەسەڵاتدار و هەدەپە و پەکەکە دەستی پێ کردبوو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگاچارەی دیموکراسییانە. 

لە دوای ئەم کاتەیشەوە، وێڕای شکستهێنانی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئاشتی و زیادبوونی گوشارەکان و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و پەرلەمانتارانی کورد، ئەم جوڵانەوە کوردییە کە ئەوکات هەدەپە نوێنەرایەتی دەکرد و ئێستایش دەم پارتی نوێنەریەتی دەکات، هەرچەند ڕێژەی دەنگەکانی کەمیشی کردبێت، بەڵام توانیوویەتی بەربەستی پەرلەمانی تێبپەڕێنێت کە دواتر لە سەدا 10ـەوە کەم کرایەوە بۆ لە سەدا حەوت.

هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی تشرینی یەکەمی 2015 لە سەدا 10.76، لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 2018 لە سەدا 11.62 و پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 2023 لە سەدا 9ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی