سبەی
بەپێی ڕاپۆرتی سامانی جیهانی لە 2024 لە کاتێکدا لە زیادبوونی ژمارەی ملیۆنێران بە دۆلار تورکیا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا دێت، کەچی تێکڕای سامانی هاوڵاتییانی تورکیا لە سەدا 21 کەمی کردووە و لە ڕیزی هەرە دواوەی ڕیزبەندییەکەدا جێ دەگرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە لایەن بانکی UBS سویسری بڵاو کراوەتەوە، دەردەکەوێت کە لە تورکیا و باکوری کوردستان جیاکارییەکی زۆر دەکرێت لە دابەشکردنی داهاتدا، بۆیە لە کاتێکدا لە زیادبوونی ژمارەی ملیۆنێرانی دۆلار تورکیا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا دێت، کەچی تێکڕای سامانی هاوڵاتییانی تورکیا لە سەدا 21 کەمی کردووە و تورکیا لە ڕیزی 56ـەمین وڵاتدا دێت.
بەپێی ئەو شیکارییەی بانکەکە کە لەسەر 56 وڵات ئەنجام دراوە، لە 2024 لە سەرتاسەی جیهان ژمارەی ملیۆنێرانی جیهان بە ڕێژەی لە سەدا 1.2 هەڵکشاوە و لەنێویشیاندا ژمارەی ملۆنێرانی تورکیا بە ڕێژەی لە سەدا 8.4 زیادی کردووە.
بەم جۆرەیش لە 2024 نزیکەی حەوت هەزار کەسی دیکە لە تورکیا بوونەتە ملیۆنێر و ژمارەی ملیۆنێران لە تورکیا نزیک بووەتەوە لە 684 هەزار کەس.
بەم جۆرەیش تورکیا پێش ئیمارات و روسیا کەوتووتەوە و لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا جێی گرتووە.
بەڵام زیادبوونی ژمارەی ملیۆنێرەکانی تورکیا کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبووە لەسەر سامانی هاوڵاتییانی تورکیا و باکوری کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتەکە سامانی بونیادنراوی لە هەڵاوسان داماڵدراوی هاوڵاتییان لە لە سەدا 14.6بۆ لە سەدا 21 کەمی کردووە.
بەم جۆرەیش سامانی هاوڵاتییان لە تورکیا لە ڕیزی هەرە دواوەی ئەو 56 وڵاتەدا جێی گرتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی بەپێی هاوکۆلکەی جێنی کە نایەکسانی لە دابەشکردنی داهاتدا دەخاتەڕوو، تورکیا لە ڕیزی نۆیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە بە نایەکسانیترین شێوە داهات تیایدا دابەش دەکرێت و تادێت هەژاری و برسێتی زیاتر تەنگ بە هاوڵاتییانی تورکیا هەڵدەچنێت.