سبەى
هەزاران سەربازی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بنکەکانی مەودای هێرشی مووشەکی ئێران جێگیرن. بەرپرسانی ئێران هەڕەشەى ئەوە دەکەن کە ئەگەر ئەو ڵاتە بەشداری شەڕی ئیسرائیل بکات، هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زۆرێک لە مووشەکهاوێژەکانی ئێران جووڵاون، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات لە شوێنێکدا جێگیر بکرێن کە بتوانێت بەباشى ئامانجەکانیان بپێکن.
ژمارەى تەواوی کۆگاکانی مووشەکی ئێران ناڕوون و تەمومژاوییە، بەڵام لە خەمڵاندنێکی ساڵی ٢٠٢٢دا هاتووە کە ئەو وڵاتە زیاتر لە ٣ هەزار مووشەکی لە مەودای جیاوازدا هەیە. لە سەرەتای شەڕەکەدا بەشێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندەیان کرد کە نزیکەی دوو هەزار مووشەک لە کۆگاکانی ئێراندا هەن.
بەشێک لەو مووشەکانە مەودایان دەگاتە دوو هەزار کیلۆمەتر، کە بە ئاسانی دەتوانێت ئەو 1400 کیلۆمەترەی دوورى نێوان ئێران و ئیسرائیل ببڕێت. زۆرێک لە بنکە ئەمریکییەکان لە مەودای لێدان لە مووشەکەکانن کە مەودای کەمتریان هەیە.
بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندە دەکەن کە لە نێوان یەک لەسەر سێ بۆ نیوەی کۆگاکانی ئێران نەمابێت، بەهۆی هەڵدانی مووشەک یان لە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە. تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئێران نزیکەی ٤٠٠ مووشەکی تەقاندبوو. ئێران دەستی کردووە بە تەقاندنی مووشەکی کەمتر ، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ دەستگرتن بە موشەکەکانییەوە بۆ شەڕێکى درێژخایەن.
بە مەودای تا ٢٥٠٠ کیلۆمەتر، مووشەکەکانى هاوشێوەی سجیل-٢ سووتەمەنی تۆکمەیان هەیە. ئەمەش واتە ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ هەڵدانی مووشەک زۆر کورتترە، لە کاتێکدا مەودای مووشەکەکەی ڕێگەی پێدەدات زۆربەی ئامانجەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپێکێت.
ئەوەی بەشێک لە چاودێرانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، پێشکەوتنى بەرنامەی مووشەکی کروز ئێرانە، کە بەشێکى لەناوخۆدا دروستکراوە. بە مەودای زیاتر لە 1300 کیلۆمەتر، دەتوانێت بەبێ دەستنیشانکردن هەڵبدرێت بۆ پێکانى ئامانجەکەی.
هێرشەکانی مانگی ئەیلول بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە سعودیە، کەحوسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ گرت، وردبینییەکی زۆری نیشان دا و زۆربەی موشەکە کروزەکان بە وردی ئامانجەکانیان پێکا.
کەمێک کەمتر لە سەدا ١٠ی ئەو سەدان مووشەکییەی کە ئێران ئاراستەی دەکات، خۆیان لە تۆڕی ئاڵۆزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ڕزگار کردووە.
سوپای ئیسرائیل بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک پێشکەش نەکات کە بتوانێت یارمەتی تاران بدات لە هێرشەکانی داهاتوودا، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ژمارەی ئەو مووشەکانەی نەداوە کە تێیدا تێپەڕیون.
بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران قورسى رووبەڕووبوونەوەیان نیشان دەدەن لەلایەن یەکێک لە باشترین سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی جیهانیەوە.
موشەکە بالیستییەکان دەتوانن بەخێرایی سەروى دەنگ بفڕن، ئەوەش وادەکات ژمارەیەکى کەمى پاترى سیستمى موشەکى زەمین بە ئاسمان بتوانن رووبەڕووى ببنەوە.
ئەم مووشەکانە بە بەکارهێنانی بزوێنەری موشەکی بەهێز هەڵدەدرێن و بە خێرایی بەرز دەچنە بەرگەهەوا یان بۆشایی ئاسمانەوە. کاتێک هەڵدەدرێن، مووشەکەکە بەڕێڕەوێکدا دەڕوات کە پێشوەختە دیاریکراوە، دواتر بە دابەزینێکی بەرزدا دووبارە دەچێتەوە ناو بەرگەهەوای زەوی پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت.
موشەکە بالیستیەکان بە خێراییەکی زۆر دەفڕن، بەمەش دەتوانن لە ماوەی تەنها چەند خولەکێکدا هەزاران کیلۆمەتر ببڕن.
خێرایی گەشتەکەیان بە پێوەرى ماخ دەپێورێت کە یەکەیەکی هاوتایە لەگەڵ خێرایی دەنگ. بۆ نموونە ماک ٥ واتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ.
هەندێک لە مووشەکەکان کە بەزۆری مەودای کورتن، دەگەنە خێرایی هایپەرسۆنیک سەروى دەنگ، لەکاتێکدا موشەکی دوور مەودا دەتوانێت بگاتە پێنج هێندەى خێرایی دەنگ.
چەند کات دەخایەنێت تا مووشەکەکانی ئێران دەگەنە ئیسرائیل؟
مەودای نێوان ئێران و ئیسرائیل لە نێوان ١٣٠٠ بۆ ١٥٠٠ کیلۆمەتردایە. موشەکە بالستییەکانی ئێران کە پێنج هێندەى دەنگ خێران دەتوانن لە ماوەی نزیکەی ١٢ خولەکدا بگەنە ئیسرائیل.
بۆچی ڕێگریکردن لە مووشەکی بالیستیی قورسە؟
ئەوەی کە مووشەکی بالیستیی بە تایبەتی مەترسیدار دەکات، مەودای دوور و خێرایی بەرز و سەختی ڕێگریکردنە.
ڕێڕەوی خێرا و بەرزی موشەکى بالیستى کاتێکی کەم دەدات بە سیستەمی بەرگری بۆ کاردانەوە و کاتێک دەچنە ناو بەرگەهەواوە، بە خێراییەکی زیاتر دادەبەزن، ئەمەش ڕێگریکردن قورستر دەکات. هەروەها هەندێک لە مووشەکەکان کار لەسەر تێکدانى رادارەکان دەکەن، ئەمەش ڕێگریکردن لێیان لەوە قورستر دەکات.