ئێران سێ زیندانی کوردی بەتۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لە سێداردا

#ئێران#لەسێدارەدان#کورد#ورمێ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە، سێ کەس بە تۆمەتی هاوکاریی کردنی ئیسرائیل لە گرتوخانەی ورمێ لە سێدارە دراون
  • بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش، ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون کوردن
  • لە 12 رۆژی رابردودا 700 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگیرکراون
Primary Asset

سبەی

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە، سێ کەس بە تۆمەتی هاوکاریی کردنی ئیسرائیل لە گرتوخانەی ورمێ لە سێدارە دراون، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش، ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون کوردن. لە 12 رۆژی رابردودا 700 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگیرکراون.

ئاژانسی هەواڵەکانی تەسنیم و ئیسنا و فارس، بڵاویان کردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ورمێ سیستەمی قەزایی حوکمی لە سێدارەدانی بۆ سێ کەس جێبەجێکرد، کە هەوڵی هاوردەکردنی "کەرەستەی تیرۆریستی"یان بۆ ئێران داوە.

بەپێی هەواڵەکان، هەریەک ئیدریس عالی کوڕی ساڵح، ئازاد شوجاعی کوڕی عەبدولڕەحمان و رەسوڵ ئەحمەد کوڕی ئەحمەد کە هەوڵی هاوردەکردنی کەرەستەی تیرۆرکردنی کەسایەتییەکانیان داوە بۆ ئێران، لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتە دوژمنکارەکانی دەرەوە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بە تاوانی جەنگ و گەندەڵی لەسەر زەوی دەستبەسەر و دادگایی کران. 

ئاژانسەکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڕیاری ئەم کەسانە دوای تێپەڕین بە پڕۆسەی تەواوی ڕێوشوێنی تاوانکاری و پشتڕاستکردنەوە و یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکە لە دادگای باڵای ئێران جێبەجێکرا و ئیدریس عالی و ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەد لەسەر سزا دراون و هەڵواسراون.

تۆمەتی ئەو سێ کەسە ئەوەیە؛ لەژێر پەردەی بارکردنی خواردنەوە کهولییەکان هەوڵیانداوە ئەو کەرەستانەیان هاوردە کردووە، کە کەسایەتییەکی ئێرانی پێ کوژراوە.

بەپێی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ئاریەن تیڤی، ئەو سێ کەسەی لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دراون، کوردن.

هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فارس، نزیک لە سوپای پاسداران، هەواڵی دەستگیرکردنی نزیکەی 700 کەسی لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل" بڵاوکردەوە. کە زۆرترین کەسیان لە کرماشان بوون کە ژمارەیان 126 کەسە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی