لە مانگی تەمموزدا وەرزی بەهار دەگەڕێتەوە

#تەمموز#هاوین#بەهار#فێنک#گەرم#
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دەکات و کەشێکی بەهارە لەو مانگەدا درووست دەکات.
Primary Asset

سبەی

لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دەکات و کەشێکی بەهارە لەو مانگەدا درووست دەکات.

بەپێی نەخشەکانی کەشوهەوا و پێشبنییەکان، سەرەتای مانگی تەمموز کەشێی بەهارە رو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و بارستە هەوایەکی فێنک لە ئەوروپاوە روو لە ناوچەکە دەکات. 

بەپێی پێشبینییەکان، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە کەشوهەوای مانگی تەمموز هاوشێوەی مانگی نیسان دەبێت و لەبری وەرزی هاوین، وەرزی بەهار دووبارە دەگەڕێتەوە.

پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما 4-5 بۆ پلە لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و لە ناوەڕاست و باشوری عێراق 2-3 پلە گەرما دادەبەزێت.

راپۆرتەکانی کەشوهەوا نیشانی دەدەن، پلەکانی گەرما لە 30 پلەدا و کەمتر لە 40 پلە دەبن و شەوان هەوایەکی فێنکی بەهارەی دەبێت و ئەو کەشە بۆ ماوەی یەک هەفتە  بۆ 15 رۆژ بەردەوام دەبێت. 

بەپێی نەخشەی کەشوهەوای جیهان، شەپۆلێکی جەمسەریی لە باکوری ئەوروپاوە رودەکات ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەهارەیە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی