کۆنگرەی رۆژنامەوانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی
سبەی
مانگی حوزەیرانی 2025، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان 32 چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، بایكۆت، گردبوونەوەیان رێكخستووە و نیوەی چالاکییەکانیش بۆ مووچە و 9 چالاکییش بۆ دامەزراندن بووە. تەنها لە سلێمانی 81 مامۆستا و چالاکوان و سیاسی و میدیاکار دەستگیرکراون.
تۆڕی هاوپەیمانیی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین بڵاوی کردەوە، مانگی حوزەیران، 18 چالاكی لە سلێمانی، 8 چالاكی لە هەولێر، یەک چالاكی لە هەڵەبجە، یەک چالاكی لە ئیدارەی راپەرین، 4 چالاكیش لە ئیدارەی گەرمیان رێکخراوە.
بەپێی راپۆرتەکە، لە کۆی چالاکییەکان 16 چالاكی بۆ مووچە، 9 چالاكی بۆ داواكاری دامەزراندن، 3 چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، یەک چالاكی بۆ ئیدانەكردنی جەنگ، 3 چالاكی داخوازی جیاجیا بوون.
لە چالاكییەكاندا لە سلێمانی 81 مامۆستا و چالاكوان و كادری سیاسی و میدیاكار دەستگیركراون، پاشان ئازاد كراون، یەك رودای رفاندیش لەلایەن هێزێكی دەمامكدار لە دهۆك تۆمار كراوە، پاش ئەشكەنجەدان ئازاد كراوە.
هاوپەیمانی 19 ئاشکرای کردووە؛ ژمارەیەک لە دەستگیركراوانی شاری سلێمانی، بەهۆی تدووتیژی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی دەستگیركردنیان ئاسەواری لێدان بە گیانیانەوە دیاربووە. دوو حاڵەتی پەشیمانكردنەوە (ئەوەی لە ئاستی میللی پێدەوترێت رادیۆ) لە دهۆك تۆماركراوە، هەدوو هاوڵاتییەكە لێدوانی رەخنەگرانەیان بڵاوكرایەوە، دواتر لێدوانی پەشیمانبوونەوەیان بڵاوكرایەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، بەهۆی هەڵمەتەكانی رێگریی و دەستگیركردن، مانگی حوزەیران خراپترین بووە بۆ ئازادی رادەربڕین، بۆ یەكەمین جار بوو، دەزگای ئاسایشی هەرێم داوای لێبووردنی لە دەستگیركراونی سلێمانی كرد.
هەروەک حوزەیران مانگێكی خراپ بوو بۆ پارێزبەندنی پەرلەمانتاران، (سیپان ئامێدی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی لە دهۆك رفێندرا، عەلی حمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان، لە سلێمانی دەستگیركرا.
تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین، لە ژمارەیەک رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتووە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.