روانگەی سوری: ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری سوریا؛ شەرع بێ هەڵوێستە

#ئیسرائیل#سوریا#روانگەی سوری
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ بێدەنگبوون و بێ هەڵوێستی حکومەتی سوریا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا.
Primary Asset

سەربازانی ئیسرائیل لە سوریا

سبەی

هاوکات لەگەڵ بێدەنگبوونی حکومەتی کاتی سوریا، ئیسرائیلە بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی سوریا.

بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ بێدەنگبوون و بێ هەڵوێستی حکومەتی سوریا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا.

وەک لە رپۆرتەکەدا هاتووە، پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە گوندی عەدەنییە لە باکووری پارێزگای قونەیترە و بەرەو گوندی نەبا سەخر دەڕۆن و تائێستا چەندین کەسیان لەو ناوچانە دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکیان منداڵن.

لەلایەکی دیکەوە ‌هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دەستیان کردووە بە پشکینی گوندی دەوایە کەبیرە لە ناوەڕاستی پارێزگای قونەیترە و ژمارەیەک هاوڵاتییان دەستگیرکردووە.

کەناڵی ئاسمانیی جزیرەی عەرەبی بڵاوی کردەوە: سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی لە باشوری سوریا، شانەیەکی سەر بە سوپای قودسی پاسدارانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دەستگیرکردووە.

پێشڕەوەییەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە 13ـی نیسانی 2025، لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، ئەحمەد شەرع (ناسراو بە ئەبو محمەدی جۆلانی) لەگەڵ ژمارەیەکی بەرپرسی پلە باڵای مۆساد، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگای هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیلدا بە نهێنی کۆبووەتەوە.

کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بوون، چونکە ئەحمەد شەرع لە بابەتی بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرائیل کۆنترۆڵی کردووە، نەرمی نواندووە، ئەوەش لە پێناو بەرپاکردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل. هەر ئەو کۆبوونەوەیە بووە بە سەرەتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی حکومەتی کاتی سوریا و ئیسرائیل.

لە بەرامبەر نەرمی نواندنی سەرۆکی کاتی سوریادا، ئیسرائیل دڵنیایی داوە لە پاراستنی سەرەوەری خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.

کۆبوونەوەکانی شەرع و بەرپرسانی ئیسرائیل لەسەر بابەتەکانی هەماهەنگی ئاسایشی و هەواڵگریی نێوان  هەردوو وڵات بووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی