بەهۆی دەمەقاڵە لەگەڵ برازای بەرپرسێكی ئاكپارتی؛ حەوت كەس لە ناوچەیەكی باكوری كوردستان دەستگیردەكرێن

#باکوری کوردستان#تورکیا#ئاکپارتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • دواتر برازاكەی ئۆلمەز لە بەرامبەر گوندنشینەكان سكاڵای تۆماركردووە، دواتر هێزێكی سوپا و جەندرمەی توركیا چوونەتە سنوری دوو گوندەكە و حەوت كەسیان دەستگیركردووە، بەوتەی سەرچاوەكانی هەواڵ بڕیاری گرتنی ئەو گوندییانە لەلایەن دادوەرەوە سەرزارەكی بووە. بەڵام دۆسیەكەیان لە دادگایە.
Primary Asset

هێزی جەندرمەی تورکیا لە یەکێک لە گوندەکان

سبەی

لە جۆلەمێرگی باكوری كوردستان، دەمەقاڵە لە نێوان خەڵكی دوو گوند و برازای بەرپرسێكی ئاكپارتی لەسەر زەویی و زار دروست دەبێت، بەڵام دواتر سەربازی توركیا دەوری گوندەكان دەگرن و حەوت كەس دەستگیر دەكەن و تائێستاش بێسەروشوێنن.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە جۆلەمێرگ برازایەكی عیسمەت ئۆلمەز كە یەكێكە لە بەرپرسانی ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا لە ناوچەكە، لەسەر زەوی و زاری گوندییەكان چەند كانزایەك دەردەكات،  بە پێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی باكوری كوردستان، رۆژی شەممە پێنجی تەمموز هەندێك لە گوندنشینانی گوندی ئاشوت و چەمكا بۆ وەرگرتنی مافەكانیان چوونەتە كۆمپانیاكەی عیسمەت ئۆلمەز. بەڵام دواتر دەمەقاڵە دروستبووە، لەكاتێكدا ئەو گوندنشینانە بۆ داواكاری مافەكانیان چوون بۆ ناوەندی جۆلەمێرگ،  لەگەڵ برازای عیسەمەت ئۆلمەز بە ناو رەحمی ئۆلمەز قسەیان كردووە و بووەتە شەڕیان و لێیان داوە.

دواتر برازاكەی ئۆلمەز لە بەرامبەر گوندنشینەكان سكاڵای تۆماركردووە، دواتر هێزێكی سوپا و جەندرمەی توركیا چوونەتە سنوری دوو گوندەكە و حەوت كەسیان دەستگیركردووە، بەوتەی سەرچاوەكانی هەواڵ بڕیاری گرتنی ئەو گوندییانە لەلایەن دادوەرەوە سەرزارەكی بووە. بەڵام دۆسیەكەیان لە دادگایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی