وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی مردنی ئەستێرەیەک بە دوو قۆناغ

#ئەستێرە#فەلەکناس#تەقینەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • فەلەکناسەکان یەکەم وێنەی پاشماوەی تەقینەوەی ئەستێرەیی دوو قۆناغییان گرتووە، کە بە "سوپەرنۆڤای دوو تەقینەوە" ناسراوە
  • توێژەران ئەم دیاردەیە بە جۆرێک لە "پشکنینی جەستەی گەردوونی" دەزانن، واتە پشکنینی پاشماوەی مردنی ئەستێرەکان بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی ژیان لە گەردووندایە
  • ئەم دیاردەیە جۆرێکە لە "پشکنینی جەستەی گەردوونی"، واتە پشکنینی پاشماوەی مردنی ئەستێرەکان بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی ژیان لە گەردووندا
Primary Asset

سبەی

فەلەکناسەکان یەکەم وێنەی پاشماوەی تەقینەوەی ئەستێرەیی دوو قۆناغییان گرتووە، کە بە "سوپەرنۆڤای دوو تەقینەوە" ناسراوە.

 ئەم رووداوە دەگمەنە کە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی زۆر گەورەی روانگەی باشووری ئەوروپا لە شیلی تۆمارکراوە، ئەستێرەیەکی سپی بچوکی تێدایە کە نزیکەی 160 هەزار ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە و دەکەوێتە گەلەئەستێرەی هەوری گەورەی ماگێلانیک.

ئەم جۆرە سوپەرنۆڤایە کە جۆری LA یە، لە سیستەمێکی دووانەییدا ڕوودەدات؛ لەو شوێنەی کە ئەستێرەیەکی سپی بچوکی بە هێزی کێشکردنی خۆی هیلیۆم لە ئەستێرەی هاوڕێکەی دەمژێت. کاتێک ئەم هیلیۆمە دەگاتە خاڵێکی گرینگی گەرمی و چڕی، یەکەم تەقینەوە ڕوودەدات و ئەو شۆکەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت ناوەکی ئەستێرەکە پاڵدەنێت و دەبێتە هۆی تەقینەوەی دووەم. هەموو ئەمانە تەنها لە ماوەی دوو چرکەدا ڕوودەدەن.

وێنە نوێیەکە دوو ئەڵقەی جیاوازی کالیسیۆم نیشان دەدات. ئەڵقەی دەرەوە لە تەقینەوەی یەکەم و ئەڵقەی ناوەوە لە تەقینەوەی دووەمەوەیە. توێژەران ئەم دوو ئەڵقەیە بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە بۆ دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک دەزانن.

هەروەها توخمەکانی گۆگرد و ئاسن لەم پاشماوەیانەدا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم جۆرە سوپەرنۆڤایانە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بەرهەمهێنانی توخمە قورسەکان کە پێویستن بۆ دروستبوونی هەسارەکان و تەنانەت ژیانیش.

ئەم دۆزینەوە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تێگەیشتن لە پەرەسەندنی کیمیایی گەلەئەستێرەکان، چونکە سوپەرنۆڤای جۆری  LAسەرچاوەی سەرەکی توخمەکانی وەک ئاسن و کالیسیۆم و گۆگردن کە ڕۆڵیان هەیە لە پێکهاتەی هەسارەکان و ئەستێرە نوێیەکان و تەنانەت خانەکانی خوێنی مرۆڤیش.

بەوپێیەی سەرچاوەی زۆرێک لەم توخمانە لە گەردووندا بە نادیاری ماوەتەوە، دەستنیشانکردنی ڕاستەوخۆی میکانیزمی دوو تەقینەوە ڕێگە بە زاناکان دەدات باشتر شوێنپێی سەرچاوەی وردی ئەم توخمانە بگرن. ئەم دۆزینەوانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی مۆدێلی گەردوونناسی و باشتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستبوونی ماددە لەسەر پێوەرە گەلەئەستێرەکان.

بەوپێیەی تەقینەوە گەورەکە تەنها توخمە سووکەکانی وەک هایدرۆجین و هیلیۆم و لیتیۆمی دروستکردووە، ئەم سوپەرنۆڤایانە سەرچاوەی سەرەکین بۆ بەرهەمهێنانی توخمە قورسەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە توێژەران ئەم دیاردەیە بە جۆرێک لە "پشکنینی جەستەی گەردوونی" دەزانن، واتە پشکنینی پاشماوەی مردنی ئەستێرەکان بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی ژیان لە گەردووندایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی