گۆڕینى کاتژمێر؛ جیهان کورتترین رۆژ لەمێژوودا بەخۆوە دەبینێت

#زەوی#کورترین رۆژ#9ـی حوزەیرانی 2025
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی سوڕانەوەی زەوی، ئەمڕۆ 9ـی حوزەیرانی 2025 دەبێتە کورترین رۆژ لە مێژوودا. کورتبوونەوەکە زۆر کەمە و هەستی پێناکرێت، بەڵام دیاردەیەکی گەردوونی بێپێشینەیە.
Primary Asset

سبەی

بەهۆی سوڕانەوەی خێرای زەوی، ئەمڕۆ 9ـی تەمموز 2025، کورترین رۆژ دەبێت لە مێژوودا و ئەگەر خێرایی سوڕانەوەى زەوی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە داهاتوودا زاناکان ناچار دەبن کاتژمێر بگۆڕن.

بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی سوڕانەوەی زەوی، ئەمڕۆ 9ـی تەمموز 2025 دەبێتە کورترین رۆژ لە مێژوودا. کورتبوونەوەکە زۆر کەمە و هەستی پێناکرێت، بەڵام دیاردەیەکی گەردوونی بێپێشینەیە.

کورتبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە بڕی 1.66 میلی چرکەیە. واتە ئەمڕۆ 24 کاتژمێر نییە، بەڵکو 23 کاتژمێر و 59 خولەک و 59.99834 چرکەیە.

 هۆکاری ئەو دیاردە گەردوونییە بەهۆی کاریگەریی مانگەوەیە. رەوتی سوڕانەوەی زەوی زۆر هەستیارە، گۆڕیکاریی بچووک لە شوێنی مانگ، تەنانەت وەرزەکان و کارەساتە ژینگەییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی بەزربوونەوەی خێرایی سوڕانەوەی زەوی.

لە 2020ـەوە خێرابوونی سوڕانەوەی شەش جارە رووبدات، ئەوەش بەپێی دەزگای سوڕانەوەی نێودەوڵەتی زەوەی.

پێشبینی دەکرێت لە 22ـی تەمموز و 5ـی ئابی ئەمساڵ بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ببنە کورترین رۆژ لە مێژوودا.

ئەگەر زەوی بەردەوام بێت لە سوڕانەوەی خێرادا، ئەوان لە داهاتوودا زاناکان ناچار دەبن کاتژمێرەکانی جیهان بگۆڕن.

پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەم جار لە 2029، گۆڕانکاریی لە کاتژمێرەکاندا بکرێت. ئەوەش باردودۆخێکی نائاساییە، بەڵام ترسناک نییە، بەڵکو پێشهاتێکی زانستی گەورەیە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی