کەجەکە: بڕیارمان داوە ئەو هەنگاوانەی کە ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت، جێبەجێ بکەین

#ئۆجەلان#کەجەکە#تورکیا#پرۆسەی ئاشتی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • کەجەکە: کۆماری تورکیا و حکومەتی ئێستای هێشتا بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکە و ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، هیچ هەنگاوێکیان نەناوە
  • دەبێت لەوە تێبگەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت.
  • کەجەکە: بە ئیرادەوە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین کە ئاپۆ دەوێت
Primary Asset

سبەی

کەجەکە رایدەگەیەنێت: کۆماری تورکیا و حکومەتی ئێستای هێشتا بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکە و ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، هیچ هەنگاوێکیان نەناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئیرادەوە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین کە ئاپۆ دەوێت، بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت. 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان لە بەیاننامەکەیدا بڵاوی کردەوە: عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگەوازییەکی نوێی کرد. ئەم بانگەوازە دوێنێ بڵاوکرایەوە و رای گشتی لە ناوەڕۆکی ئاگادارکرایەوە، پێش هەموو شتێک خۆشحاڵین کە دەنگ و دیمەنی عەبدوڵا ئۆجەلان گەیشتە دەرەوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەمە بۆ گەلەکەمان و هەموو دۆستانمان بەهەمان شێوە جێگای دڵخۆشی بووە. بەم بۆنەوە کە ئۆجەلان لەلایەن گەل و دۆستانەوە بە جۆشەوە گرنگی پێدەرێت، بە ڕێزدارییەوە سڵاویان لێدەکەین و حەسرەتی خۆشەویستی و پیزانینی خۆمان پێشکەش دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بانگەوازییە کە لەلایەن رێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، دووەم بانگەوازە لە دوای بانگەوازییەکی 27ـی شوباتی 2025. ئەم بانگەوازییە هاوشێوەی بانگەوازییەکەی 27ـی شوبات مێژووییە. ئاپۆ لەو بانگەوازە مێژووییەدا پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی لە ڕووی ڕێباز و ئامانجە بنەڕەتیەکانیەوە کۆکردەوە، ئەو پێشکەوتنانەی تا ئێستا بەرهەم هاتووە و ئەو هەنگاوە پێویستانەی بۆ داهاتوو دەبێت بنرێت، پێشکەش کرد.

بەپێی بەیاننامەکەی کەجەکە؛ ئۆجەلان جارێکی تر پشتیوانیکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە 27ـی شوباتی 2025 ڕاگەیەندرا، ئیرادەی بەهێز و ئاشکرای خۆی نیشاندا، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئەم بانگەوازییە مێژووییەی ڕێبەرمان هەڵسەنگاند و بەپێویستی دەزانین ئەو ئەنجامانەی کە لەسەری یەکدەنگین بە ئاشکرا بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە.

کەجەکە جارێکی تر پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" نیشاندا و رایگەیاند: بە تەواوەتی ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین، تا ئێستا بە گوێرەی باوەڕی خۆمان بۆ بانگەوازەکە و ئەرکی مێژوویی کە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم بانگەوازە، بڕیاری ستراتژیمان داوە ولەو چوارچێوەدا هەنگاومان ناوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ گەلەکەمان بە وریایی و هەستیارییەوە و بە باوەڕێکی گەورەوە لە پشت ئەم پرۆسە مێژووییەوە کە ئاپۆ پەرەی پێداوە وەستاوە. لەم قۆناغەدا کە پێ گەیشتووین، کۆماری تورکیا و حکومەتی ئێستای هێشتا بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکە و ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. ئێمە ئەمانە دەبینین و دەزانین. لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێی ئەو باوەڕەی کە بە ئامانجەکانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' بەدەستهاتووە، ئێمە پشتیوانیمان لە پرۆسەکە کردووە.

کەجەکە دەڵێت: ئەم بانگەوازە تەنها پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو لەهەمان کاتدا بۆ دەوڵەتیشە، بەتایبەتی پەرلەمان، هەموو دامەزراوە سیاسییەکان و کەسانی بەرپرسیاریش دەگرێتەوە. هەتا ئەمڕۆ ئێمە بەگوێرەی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمان و بە هەستیارییەکی گەورەوە هەنگاوی ستراتژیمان ناوە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جارێکی تر رایدەگەیەنێت کە، بڕیاریام داوە ئەو هەنگاوانەی کە ئۆجەلان لە ئەوانی دەوێت، جێبەجێ بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت دەکاتەوە کە :"دەبێت لەوە تێبگەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست لە پرۆسەکە نزیک ببنەوە و هەنگاوی پێویست بنرێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت. چونکە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئەم پرۆسەیە دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و بگات بە ئامانجەکانی. هەروەها بە پێچەوانەوە مەحاڵە بە بەردەوامبوونی بارودۆخی ئێستا پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کاتێکدا کە ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە مێژووییە نیشان دەدەین، هەروەها بە پێویستی دەزانین بە هەمان هەستی بەرپرسیارێتیەوە ئەوەی کە پێویستە بکرێت دووپاتی بکەینەوە. ئێمە بەو باوەڕەوە هەنگاو دەنێین کە وەک چۆن تا ئێستا ناومانە، لەمەو بەدواش بۆ ئەوەی دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان بێت، بەردەوام دەبین. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی