بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان" مێرمنداڵێک لە ئیستانبوڵ خرایە زیندان

#تورکیا#ئەردۆغان#مێرمنداڵ#زیندان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە ئیستانبوڵ خرایە زیندان.
Primary Asset

سبەی

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە ئیستانبوڵ خرایە زیندان.

ئاژانسی هەواڵی “ئانکا” بڵاویکردەوە، ئەو منداڵە بە تۆمەتی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "سوکایەتی" بە ئەردۆغان کردووە و "ڕقوکینەی لەنێو خەڵک بڵاو کردووەتەوە" دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستگیر کراوە و بە بڕیاری هۆبەی یەکی دادگای سزاکانیش لە ناوچەی غازی عوسمان پاشا لە ئیستانبوڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمووزی 2025 خراوەتە زیندان.

پارێزەرەکانی داوای ئازادکردنی مێرمنداڵەکەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە لەو تەمەنەدا ناکرێت بخرێتە زیندان. 

بەڵام دەستەی دادوەری ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی پرۆسەی دادگاییکردندا پێویستە ئەو منداڵە بە دەستبەسەرکراوی بهێڵدرێتەوە، بۆیە ڕەتی کردووەتەوە بە مەرجی دادوەری ئازاد بکرێت. 

 لە تورکیا و باکوری کوردستان هەرکەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە میدیاکان بە توندی ڕەخنە لە ئەردۆغان بگرێت، هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرکۆمار دەستگیری دەکەن.

لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکردن و خستنە زیندان بەم هۆیەوە لە تورکیا، بە ڕێژەی لە سەدا 71 زیادیکردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی